03/04/2025
231 جار خوێنراوەتەوە
تا كۆتاییهاتنی فەریزەی حەج، سعودییە پێدانی ڤیزای عومرە و گەشتیاریی بۆ ١٤ وڵات ڕاگرت
پەیام
شانشینی سعودیە بڕیاری دا كە ئەمساڵ پێدانی ڤیزای عومرە
و گەشتیاری بۆ 14 وڵات كە لە نێوانیاندا عێراق و هەرێمی كوردستان ڕابگرێت ئەوەیش بە
مەبەستی كەمكردنەوەی ئەو قەرەباڵغی و پشێوییەی كە ساڵی ڕابردوو لە وەرزی حەجدا ڕوویدا،
لەو بارەیەوە كاروان ستوونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی
كوردستان لە كەناڵی پەیامەوە ڕایگەیاند كە ئەو هاووڵاتیانەی كە پێشتر ڤیزەیان وەرگرتووە،
دەبێت بەر لە 13ی مانگ گەشتەكەیان ئەنجام بدەن ئەگەر نا دواتر ڕێگەیان پێنادرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە