پێش 4 هەفتە 140 جار خوێنراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی: زیندان شوێنی رۆژنامەنووس نییە، شوێنی دزو پیاوکوژانە


په‌یام

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی‌ رۆژنامه‌نووسان به‌ده‌نگ هات و ده‌ڵێت زیندان شوێنی رۆژنامەنووس و رەخنەگران نییە، بەڵکو شوێنی دز و پیاوکوژانە.

قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاندووه‌، نووسین بە نووسین وەڵام دەدرێتەوە، ئەگەر رۆژنامەنووسێکیش هەڵەیەکی کرد و بێ بەڵگە کەسێک و لایەنێکی تۆمەتبار کرد ئەوا یاسای کاری رۆژنامەگەریمان هەیە و دەبێت بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، نەک پەنا ببرێت بۆ دەستگیرکردن و هەڕەشە و توندوتیژی.

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌شڵێت، لەماوەی داھاتودا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و رۆژنامەنوسان رێک دەخەم بۆ ئەوەی ڕێوشوێنێک بدۆزینەوە بۆ چۆنیەتی کۆتاییهێنان بەم جۆرە مامەڵەکردنانە کە دواھەمینیان دەستگیرکردنی رۆژنامەنوس (ئازاد عوسمان)ە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    زێباری: هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی ئه‌رێنی زۆری له‌ بواری مافی مرۆڤ ناوه‌

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌رمانخوارد كران گیانی له‌ده‌ستدا

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا ده‌ستیكردووه‌ به‌ جێگیركردنی یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ی سووری له‌ رۆژاوای كوردستان

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەفر ڕێگای نێوان ئیدارەی ڕاپەرین و سۆرانی داخست

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. ناوی كاندیده‌ ده‌رچووه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی 1ـی یه‌كێتی بۆ كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان راگه‌یه‌ندرا

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر پڕۆژەیاسای چاكسازی كۆدەبێتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێرییه‌وه‌ بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

سەرەتا