01/04/2025 210 جار خوێنراوەتەوە

مێسی چی دیکە لە یاریگادا پاسەوانی تایبەتی نابێت

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

پاسەوانە تایبەتییەکەی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی چی دیکە وەک ڕابردوو ناتوانێت بۆ پاراستنی ئەستێرەکەی تانگۆ بچێتە یاریگاوە.

 یاسین چوکۆ ئەو کوڕە بوو کە لەگەڵ هاتنی مێسی بۆ خولی ئەمریکی بەردەوام پاسەوانی تایبەتی بۆ کردووە، تەنانەت ڕێگەی نەدەدا هاوتیمەکانیشی دەست لە مێسی بدەن و لە سەر هێڵی یاریگا بەردەوام ئامادە بوو، بەڵام ئێستا دەسەڵاتەکانی کەم کراوەتەوە و ڕێگەی نادەن بچێتە یاریگاکانەوە.

لە لێدوانێکیدا یاسین چوکۆ بێ دەنگی دەشکێنێت و دەڵێت: ئیتر ڕێگەم پێنادەن لە یاریگادا پاسەوانی مێسی بکەم، حەوت ساڵە لە ئەوروپام و لە خولی فەرەنسا و چامپیۆنزسلیگ کاردەکەم، تەنیا شەش کەس هێرشیان کردووەتە سەر یاریگاکە، بەڵام لە ئەمەریکا لەماوەی 20 مانگدا ، 16 کەس هاتوونەتە سەر یاریگاکانەوە، لێرە کێشەیەکی گەورە هەیە، من کێشەکە نیم، تکایە با یارمەتی مێسی بدەم.

لە کۆتایی قسەکانیدا پاسەوانە تایبەتییەکەی لیۆ وتی: من خولی ئەمریکی و کۆنکاکافم خۆشدەوێت، بەڵام دەبێت پێکەوە کاربکەین، من زۆرم حەز دەکەم یارمەتیدەر بم، من لە هەموو کەسێک باشتر نیم، بەڵام ئەزموونێکی زۆرم لە ئەوروپا هەیە، هیچ شتێک نییە، لە بڕیارەکەیان تێدەگەم، بەڵام پێموایە دەتوانین کاری باشتر بکەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئالۆنسۆ بەر ڕەخنە دەدرێت

  • پێش 2 هەفتە

    لیستی 10 لەو ڕاهێنەرانە بڵاو دەبێتەوە کە زۆرترین مووچە لە هەڵبژاردەکان وەردەگرن

  • پێش 2 هەفتە

    سلۆت جیاوازییەکی تیپەکەی بەراورد بە وەرزی ڕابردوو ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دادگای ئیسپانیا لێکۆڵینەوە لە بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    نیکۆ کۆڤاچ هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ڤینیسیۆس پەلکێشی دادگا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    ئەیسی میلان گرێبەستێکی 100 ملیۆن یۆرۆی ئەنجام دا

  • پێش 2 هەفتە

    گاکپۆ هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی لیڤەرپووڵ ڕوون دەکاتەوە

سەرەتا