29/03/2025 369 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستا عەلی باپیر جەژنە پیرۆزە ئاڕاستەى مسوڵمانانی كوردستان دەکات

پەیام

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزەوە، بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە پەیامێكدا جەژنە پیرۆزە ئاڕاستەى مسوڵمانانی كوردستان دەکات، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ


جه‌ماوه‌ری مسوڵمانی كوردستان، برایان، خوشكان!

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵه‌وه‌ (1446 ك - 2025 ز) پیرۆزبایی له‌ یه‌كه‌ یه‌كه‌تان ده‌كه‌م‌و، له‌خوای میهره‌بانی به‌خشنده‌ داواكارم خواپه‌رستیی‌و چاكه‌كانی ئه‌م مانگه‌ پڕخێرو به‌ره‌كه‌ته‌ی له‌هه‌موولایه‌كمان قبووڵ فه‌رمووبێ‌و، گوناهو هه‌ڵه‌و خراپه‌كانیشمانی لێ سڕیبینه‌وه‌.

هیواداریشم به‌هۆی خۆگۆڕینمانه‌وه‌، شایسته‌ی ئه‌وه‌بین خوا "سبحانه وتعالی" واقیعی سه‌خت‌و دژواری سیاسیی‌و ئابووریی‌و ژیان‌و گوزه‌رانیشمان بگۆڕێ، چونكه‌ هه‌میشه‌ خۆگۆڕین‌و خۆپاك‌و چاككردن بناغه‌ی واقیع بۆ گۆڕانه‌:  (... إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا مَا بِأَنفُسِهِمْ...) الرعد -11-.

لە خوای پەروەردگار دەپاڕێمەوە لەم جەژنەدا ناڕەحەتییەكانی سەر خەڵكی غەززە سووك بكات و، بیكاتە مایەی سەركەوتنی مسوڵمانان لە هەر كوێیەك هەن و، گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە بەخێر بگێڕێت بۆ میللەتی كوردی مەزڵووم. هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌گه‌ر خۆشمان لە هەرێمی كوردستان دڵسۆزانه‌و هۆشیارانه‌و، به‌ویستی ئازادی خۆمان، خۆمان‌و واقیعه‌كه‌مان نه‌گۆڕین‌و چاك نه‌كه‌ین، زۆر نیزیكه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ویست‌و خواستی خۆمان گۆڕانكارییمان به‌سه‌ردابێ!

بەپێویستی دەزانم دەستخۆشیی گەرم لە مامۆستایانی ئایینیی و ڕێكخراوە خێرخوازییەكان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بكەم، كە لەم مانگی ڕەمەزانەدا بەتایبەت لەخزمەت پەیامی ئیسلام و مسوڵمانان و خەڵكی كەمدەست و بێدەرەتان بوون و، ڕووح و دڵەكانیان ئاودێر كردنەوەو خۆشییان خستە نێو هەزاران ماڵی بێ باب و نەدار، خوای میهرەبان بیكاتە مایەی قورستربوونی تەرازووی چاكەكانیان و، بە باشترین شێوە پاداشتیان بداتەوە.

بێگومانیش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان دوای مانگێك ڕۆژووگرتن‌و خواپه‌رستیی‌و چاكه‌، ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئاشته‌وایی‌و ته‌بایی له‌هه‌موو ئاسته‌كانی: تاكیی‌و خێزانیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی‌و سیاسییدا.
دووباره‌ جه‌ژنی هه‌موولایه‌ك موباڕه‌ك بێ.
برای دڵسۆزتان 
عه‌لی باپـیـر
29/ ڕه‌مه‌زانی/ 1446 ك
29/3/2025 ز
هه‌ولـێـر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەزگایەکى خێرخوازیی کۆمەڵ بەردەوامە لە دابەشكردنی نان بەسەر هاوڵاتییانى غەززە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    وتەبێژى کۆمەڵى دادگەری: با بیانسەلماندایە بەهێزن و یەک مووچەیان دابەشبکردایە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر سەردانی سه‌ركونسوڵی ئێرانى له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمه‌ڵ لیستی‌ ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ند كرد

  • پێش 3 هەفتە

    كۆمەڵى دادگەری: لەكات و شوێنی دیاریكراودا كۆنگرە دەبەستین

  • پێش 4 هەفتە

    كۆمەڵ: هیوادارین عێراق و هەرێم دووربێ لە پریشكی ئاگری شەڕ

  • پێش 4 هەفتە

    یانزە ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مامۆستا شێخ محەمەد بەرزنجی، پێشەوای كۆمەڵ تێپەڕی

  • پێش 4 هەفتە

    بە ئامانجى پتەوكردنی برایەتی، مەڵبەندی چەمچەماڵى كۆمەڵ مەڕاسمى جەژنە پیرۆزەى ڕێكخست

سەرەتا