27/03/2025
184 جار خوێنراوەتەوە
تره‌مپ باجی له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل دانا
دۆناڵد تره‌مپ سه‌دا 25 باج ده‌خاته سه‌ر ئۆتۆمبێلی نا ئه‌مریكی هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه له ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ن زیان به ئابووری وڵاته‌كه‌ی بگه‌یه‌نن.
ترامپ ڕایگه‌یاند كه باجی گومرگی 25 له سه‌دی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌موو ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگره بچووكه‌كان كه له ناوخۆی ئه‌مریكا دروست نه‌كراون، و ئاماژه‌ی دا كه ئه‌م باجانه له 2ی مانگی داهاتوودا ده‌چنه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
ترامپ له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌وانان ڕایگه‌یاند: بڕیاریمانداوه به سه‌پاندنی گومرك له‌سه‌ر هه‌موو ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له ئه‌مریكا دروست نه‌كراون، ئه‌وانه‌ی كه له ناوخۆی ئه‌مریكا دروستكراون هیچ باجێكیان به‌سه‌ردا ناسه‌پێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی تره‌مپ بازاڕی ئۆتۆمبێلی شێواند و به‌هۆیه‌وه پشكی زۆرێك له كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل به ڕێژه‌ی به‌رچاو دابه‌زین.
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ گه‌یاندنی زیان به ئابووریی ئه‌مریكا، ئه‌وا باج و گومرگێكی زیاتر و زۆر گه‌وره‌تر له‌وه‌ی ئێستا پلانی بۆ دانراوه، ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر هه‌ردوولادا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە