26/03/2025
234 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. نرخی کارەباى موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی (3) دیاریکرا
پهیام
ئەمڕۆ چوارشەممە 26/3/202 لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئازار (3) دیاریکرد، کە بریتییە لە (268) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگهیاندووه، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی_ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە (#ئازار) بریتییە لە (268) #دینار.
هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نشتیمانیان نیە نرخی كیلۆواتیان (240) دینارە،
ههروهها راشگهیهنراوه، پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای_سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە