25/03/2025 260 جار خوێنراوەتەوە

وردەکاری گرێبەستەکەی ڕیاڵ مەدرید و ئاڕنۆڵد ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی ڕیاڵ مەدرید تەنیا یەک هەنگاو لە گواستنەوەی ئالیکسەندەر ئاڕنۆڵدی بەرگریکاری لیڤەرپووڵ دوورە.

 تەواوی ڕۆژنامەنووسە بەناوبانگەکانی ئەورووپا بە یەکەوە و لە یەک کاتدا زانیارییان لەسەر دوایین گفتوگۆکانی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئاڕنۆڵد بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکەن، یانەی ڕیاڵ مەدرید تەنیا یەک هەنگاو لە گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە 26 ساڵە دوورە و چەند وردەکارییەکی ئاسان ماوە لە گرێبەستەکەدا لەسەری ڕێک بکەون.

باس لەوە دەکرێت، ئاڕنۆڵد بە گرێبەستێکی پێنج وەرزە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات و مووچەکەی 220 هەزار پاوەند دەبێت لە هەفتەیەکدا، نزیکەی 13 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ هەر وەرزێک.

ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی ئاڕنۆڵد گفتوگۆ لەگەڵ یانەی لیڤەرپووڵ ناکات، بەو پێیەی گرێبەستی یاریزانەکە هاوینی ئەمساڵ لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە کۆتایی دێت، چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆتاییهاتنی یارییەکانی پرێمەرلیگ بە فەرمی گرێبەستی ئاڕنۆڵد بۆ یانەی شاهانە ڕادەگەیەندرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کرووس هۆشداری بە چابی ئالۆنسۆ دەدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کاسێمیرۆ لە پێناو هەڵبژاردەی بەڕازیل بڕیارێکی گرنگی داوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە لە ئانچلۆتی تووڕەیە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک: هیچ بەڵێنییەک نادەم

  • پێش 1 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید لە نێوان مێندی و گارسیا خۆی یەکلایی کردەوە

  • پێش 2 هەفتە

    عومەر مەڕمووش خاڵی سەرکەوتنی مانچستەر سیتی لەم وەرزە ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئانچلۆتی هۆشداری دەدات و ڕێگاچارەیەکیش دەخاتە ڕوو

  • پێش 2 هەفتە

    یوفا داوایەکی بەرشەلۆنەی قبوڵ کردووە

سەرەتا