پێش 4 هەفتە
256 جار خوێنراوەتەوە
ئاسایشی سۆران ڕۆژنامەنووسێک دەستگیردهكات
پهیام
ئامانج ئەحمەد، پەیامنێری سایتی (سبەی) لە سۆران و باڵەکایەتی لە لایەن ئاسایشی سۆرانەوە دەستگیرکرا.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ئامانج ئەحمەد پەیامنێری سایتی (سبەی) بەمەبەستی کارێکی رۆژنامەوانی دەچێتە ناوچەی برادۆست و لە بنکەی ئاسایشی ناوچەکە و بە پاساوی "وەرنەگرتنی مۆڵەت" رادەگیرێت.
بهپێی ههواڵی سایتی سبهی، ئاسایشی سۆران ههواڵی دهستگیركردنهكهی پشتراستكردوهتهوهو "ئاسایش وتوویهتی لای ئهوان دهستبهسهرهو شهو لای ئهوان دهمێنێتهوه".
سایتی سبەی سەلامەتی گیانی ئامانج ئەحمەد دەخاتە ئەستۆی ئاسایشی سۆران و رایانگهیاندووه" پێویستە دەستبەجێ ئازادبکرێت، چونکە بە پێی یاسای رۆژنامەنوسیی، نابێت رۆژنامەنوس لەسەر کاری رۆژنامەوانی دەستگیر بکرێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە