پێش 4 هەفتە
107 جار خوێنراوەتەوە
له ناحیه‌ی بازیان نزیكه‌ی نۆ هه‌زار خانووی پلاستیكی بوونیان هه‌یه
له سنووری به‌شی كشتووكاڵی ناحیه‌ی بازیان، نزیكه‌ی نۆ هه‌زار خانووی پلاستیكی بوونیان هه‌یه، كه نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار له‌و خانووه پلاستیكییانه به خه‌یار چێنراون و سێ هه‌زاره‌كه‌ی دیكه‌ش به ته‌ماته و باینجان و شلك.
لێپرسراوی به‌شی كشتوكاڵی بازیان ده‌ڵێت: به‌رهه‌می خه‌یاری سنووره‌كه پێویستیی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌رین به زیاده‌وه دابین ده‌كات. پێشبینیش ده‌كه‌ن له ساڵانی ئاینده‌دا خه‌یاری سنووره‌كه بتوانێت به‌رهه‌می ته‌واوی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات.
له سنووری به‌شی كشتووكاڵی ناحیه‌ی بازیان و 55 گوندی ناوچه‌كه، نزیكه‌ی سێ هه‌زار جووتیار سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانن، ناوچه‌كه‌ش خاوه‌نی زیاتر له 147 هه‌زار دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵییه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە