22/03/2025 332 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا: مەبەست لە نامەكەی ترەمپ بۆ ئێران هەڕەشە نییە، بەڵكوو گفتوگۆمان دەوێت

پەیام 

نێردەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێ: سەرۆكی ئەمریكا لە نامەكەیدا بۆ تاران مەبەستی هەڕەشە نەبووە و شەڕی لەگەڵ ئێران ناوێت.

ستیڤ ویتكۆف، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێكەوتنێكدا جەختی كردەوە "ترەمپ هەوڵ دەدات دوور بكەوێتەوە لە ململانێی چەكداری لەگەڵ ئێران، ئەو نامەیەیشی بەمدواییانە بۆ تارانی ناردووە مەبەستی لێی هەڕەشە لەو وڵاتە نەبووە".

ئەو دەڵێ: نامەكە بە نزیكەیی دەڵێ "من سەرۆكی ئاشتییم و ئەمەم دەوێت، پێویست ناكات بە شێوەی سەربازی كار بكەین، پێویستە گفتوكۆ بكەین".

نوێنەری ترەمپ ئاماژەی بەوەش داوە "ئاسایی ترەمپ زاڵبوونی سەربازی هەیە، بۆیە ئاساییە ئەگەر ئێرانییەكان هەوڵ بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دیبلۆماسی بدەن"، ڕاشیگەیاندووە: دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ ئێران لەڕێی كەناڵەكانی پشتەوە و لەڕێی چەند وڵات و نێوەندگیرێكەوە بەردەوامە.
حەوتی ئەم مانگە، سەرۆكی ئەمریكا نامەیەكی بۆ ڕێبەری باڵای ئێران نارد و خواستی خۆی بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستان لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران خستە ڕوو و هۆشداریشی لە كردەی سەربازی دا، خامنەیی-ش لە وتاری نەورۆزدا ڕایگەیاند: ئەمریكییەكان هەرگیز ناگەنە هیچ ئەنجامێك لەڕێی هەڕەشەكردنەوە لە ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێككەوتنەكە لەگەڵ ئێران تا کۆتایی ئەم هەفتەیە واژوو دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ بۆ 39یەمینجار ڕێككەوتنی ڕاگەیاند و تائێستاش بە فەرمی هیچ نەکراوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سزای 30 ساڵ زیندانی بۆ سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور دەركرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پاكستان: شه‌وی ڕابردوو سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كان؛ دانوستانه‌كان به‌رده‌وامبوون

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه‌ و قورسه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی پێشووی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی: جه‌نگی ئێران ملیۆنان كه‌س له‌ جیهاندا ڕووبه‌ڕووی برسێتییه‌كی كاره‌ساتبار ده‌كاته‌وه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: تا سێ ڕۆژی داهاتوو ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ ئێران نزیكین لە ڕێككەوتن بەڵام پارە بلۆكراوەكانیان ئازاد ناكەم

سەرەتا