21/03/2025
262 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم: نمە باران دەبێت و پلەکانى گەرماش چەند پلەیەک نزمدەبێتەوە
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەرى بارینى نمەباران هەیە و پلەکانى گەرماش چەند پلەیەک نزمدەبێتەوە، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی 21- 03- 2025
کەش/ ئاسمان هەور دەبێت , پێشبینی دەكرێت لە ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم وەك ( پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سۆران و ئیدارە ی گەرمیان ) نمە باران و بارانی مامناوەند ببارێت بە تایبەت لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ . هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوور و ڕۆژهەلاتی هەرێم ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / بە نزیكەی 2 تــــا 4 پلەى سیلیزى نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
سبەی شەممە 22- 03- 2025
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو , لە سنوری پارێزگای دهۆك كەمێك نمە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوور ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی
دهۆک : 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان :24 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 2025-03-21
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە