17/03/2025
151 جار خوێنراوەتەوە
شاندی دەمپارتی لەگەڵ مەهەپە كۆبووەوە و سەردانی ئاكپارتی-ش دەكات
پەیام
لە چوارچێوەی دیدارەكانی پرۆسەی نوێی ئاشتی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی دەمپارتی لەناو باڵەخانەی پەڕلەمانی توركیا لە شاری ئەنقەرەی پایتەخت، سەردانی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)یان كرد كە هاوبەشی ئاكپارتییە لە دەسەڵاتدا و لەلایەن سێ جێگری سەرۆكی پارتەكەوە پێشوازیان لێ كرا.
دوای سەردانەكە تولای هاتیم ئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆكی دەمپارتی ڕایگەیاند: لەبارەی بانگەوازەكەی ئۆجەلانەوە گفتوگمان كرد و سوپاسی شاندی دەم پارتی دەكەین بۆ پێشوازییەكەیان.
هەروەها سەمیع یاڵچین، جێگری سەرۆكی مەهەپە ڕایگەیاند: كۆبوونەوەیەكی زۆر بەسوود بوو.
جێی باسە دوێنێ دەوڵەت باخچەلی، هاوسەرۆكی مەهەپە كە دەستپێشخەریی ئەم قۆناغەی ئاشتیی كردووە ڕایگەیاند كە دەیەوێت بەشداری لە كۆبوونەوە لەگەڵ دەمپارتی بكات بەڵام ناتوانێت و پێیشی وایە هاوڕێكانی دەتوانن بە دروستی جێگەی بگرنەوە. ڕاشیگەیاند: خەباتی دەمپارتی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ و بەرقەراركردنی ئاشتەوایی و توركیایەكی دوور لە تیرۆر بەرز دەنرخێنم.
چاوەڕێ دەكرێت هەر ئەمڕۆ شاندی دەمپارتی سەردانی ئاكپارتی بكات و لەلایەن سەرۆكی فڕاكسیۆنی دادوگەشەپێدان لە پەرلەمانی توركیا و بەرپرسانی ئەو حزبە پێشوازییان لێ بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە