16/03/2025
205 جار خوێنراوەتەوە
یه‌كێتی: 90%ی ناکۆکییەکانمان له‌گه‌ڵ پارتی چارەسەربوون
په‌یام
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان یەکێتی و پارتی کۆبوونەوەی لوتکەیە، بە هیوای ئەوەی بتوانن سەقفی داواکارییەکانی هەردوولا لە یەکتر نزیکبکرێنەوە و هەرچی زووە حکومەتێکی کارا پێکبهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکانی پێشووتردا 90%ی ئەو ناکۆکی و جیاوازیانەی کە هەبوون چارەسەرکران، ئەو بەشە کەمەی کە ماوەتەوە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لوتکە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی و مه‌سرور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و باس له پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە