پێش 4 هەفتە 137 جار خوێنراوەتەوە

موقتەدا سەدر: رێگا نادەن ئەمریکا سواری شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان بێت


رێبەری رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر ھۆشداری دایە ئەمریکا لە سواربوونی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان لە عێراق، ئەوەش لەرێگەی داواکردنی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە.

موقتەدا سەدر ئەمڕۆ دووشەممە، لە تویتێکدا رایگەیاندووە" ئەمریکای داگیرکار جارێکی تر ئەوەی سەلماند کە دەست لەکاروباری ناوخۆی وڵاتانی تر وەردەدات".

سەدر لە تویتەکەیدا پەیامێکی ئاراستەی واشنتۆن کردووە و نوسیویەتی:" عێراق، عێراقی گەلەکەیەتی.. ھەر ئەوان بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان دەدەن. دەستێوەردان لەکاروبارەکانمان راگرن، عێراق کەسانێکی گەورەی ھەیە کە دەتوانن پارێزگاری لێبکەن و پێویستیان بەدەستێوەردانی ئێوە و کەسانی تریش نییە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر داوای ھەڵبژاردنی پێشوەختەش بکەن، ئەوکات بێدەنگ نابن ئەگەر بەچاودێری ئەمریکا بێت، ھەروەھا رێگاش نادەن ئەمریکا سواری شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان بێت و عێراق ھاوشێوەی سووریا بکاتە گۆڕەپانی ململانێی لایەنی دیکە.

رێبەری رەوتی سەدر ھەڕەشەی ئەوەشی کردووە کە "ئەگەر واشنتۆن جارێکی دیکە دەست لەکاروباری ناوخۆی عێراق وەربدات، ئەوە دەبێتە کۆتایی بوونی ئەو ( لەعێراق) لەرێگەی خۆپیشاندانی ملیۆنی خەڵکانی ناڕازی، ئەوەش بەفەرمانێکی راستەوخۆی ئێمە".

ئەم تویتەی موقتەدا سەدر، دوای داواکارییەکی کۆشکی سپی ئەمریکا دێت، کەئەمڕۆ دووشەممە داوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە و راگرتنی توندوتیژییەکانی دژی خۆپیشاندەران لە عێراق کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌غدا.. خۆپیشاندان ده‌ستی پێكردو هێزێكی زۆری ئه‌منی بڵاوه‌ی پێكراوه‌

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مرۆ خۆپیشاندانی‌ ملیۆنی‌ له‌ به‌غدا به‌رێوه‌ده‌چێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    قه‌یس خه‌زعه‌لی‌: ئه‌مرۆ له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا زۆرترین خۆپیشانده‌ر ده‌كوژرێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    عه‌بدولمه‌هدی‌ بڕیاریداوه‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ده‌ست له‌كاروباری‌ ئاسایشی‌ ناوخۆ وه‌رنه‌دات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    چاودێران: ئه‌وه‌ی له‌ عێراق رووده‌دات شۆڕشه‌ نه‌ك خۆپیشاندان

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. سبه‌ینێ ساڵیادی سه‌ركه‌وتنه‌ به‌سه‌ر داعشدا و پشووی فه‌ڕمییه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    په‌رله‌مانتارێك: به‌مزووانه‌ ناوی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌غداد..‌چوار موشه‌ك ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌یه‌ك كرا

سەرەتا