08/03/2025
682 جار خوێنراوەتەوە
سۆران عومەر: وەزیری دارایی جه‌خت له‌سه‌ر خێراناردنی زانیاری موچەخۆرانی هەرێم بۆ ته‌وتین دەکاتەوە
پەیام
بە گوێرەى نووسراوێکى وەزارەتى دارایی عێراق کە سۆران عومەر بڵاویکردووەتەوە وەزیری دارایی جه‌خت له‌سه‌ر خێراناردنی زانیاری موچەخۆرانی هەرێم بۆ ته‌وتینی موچه دەکاتەوە.
بە گوێرەى نووسراوەکە وه‌زیری دارایی عێراق بۆ لیستی مووچه‌ی مانگی شوبات و مانگه‌كانی دواتر، ته‌ئكید له‌سه‌ر خێرا ناردنی زانیاری مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كاته‌وه بۆ ته‌وتین به‌پێی ڕێكاره‌كانی كه له‌بڕیاری دادگای فیدراڵی هاتووه.
هاوكات نووسراوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2024 راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم كراوه.
سۆران عومه‌ر سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانى عێراق لە فەیسبووکى خۆى ئەوەشى خستووەتەڕوو "ئه‌م نووسراوە له وه‌ڵامی داواكاری مامۆستایانی مانگرتووه له سلێمانی كه له 3/2/2025 ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقمان كرد، نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران داواكه‌ی ئاراسته‌ی وه‌زیری دارایی كردووه".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە