04/03/2025
252 جار خوێنراوەتەوە
كارمه‌نده‌كه‌ی هاتووچۆ چۆن سوودی له پاره‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی وه‌رگرتووه؟
په‌یام
كارمه‌ندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، به‌هۆی هه‌ڵگرتنی ژماره‌یه‌ك ماسته‌ر و ڤیزا كارت و به‌تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی دراو له وڵاتی ئوردن ده‌ستگیركرا، دوای ده‌ستگیركردنیشی ده‌ركه‌وت، بڕی 150 ملیۆن دیناری له قاسه‌ی هاتوچۆی سلێمانی بردوه و بۆ سوودی تایبه‌تی خۆی به‌كاریهێناوه.
هاتووچۆی سلێمانی ئه‌وه‌ی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه كه كارمه‌ندێكیان له به‌شی ژمێریاری له ئوردن ده‌ستگیركراوه و هاوكاتیش 150 ملیۆن دینار كه یه‌كسانه به سه‌د هه‌زار دۆلار (ده ده‌فته‌ر دۆلار) دیار نه‌ماوه.
به‌پێی زانیارییه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئه‌و كارمه‌نده ناوی (ش.ج) ژماره‌یه‌ك ڤیزا و ماسته‌ركارتی له كه‌سانی دیكه وه‌رگرتووه و له بانكه جیاوازه‌كان ئه‌و پاره‌یه‌ی كه دینار بووه و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی بردوویه‌تی خستوویه‌تییه سه‌ر ئه‌و هه‌ژماره بانكیانه و دواتر چووه‌ته ئوردن و وڵاتانی دیكه و له‌وێ پاره‌كه‌ی به دۆلار له‌و هه‌ژماره بانكیانه ڕاكێشاوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌وه ئیشی یه‌كه‌مجاری كارمه‌نده‌كه نییه، چونكه دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه كراوه ده‌ركه‌وتووه كه به‌شێك له‌و هه‌ژماره بانكیانه‌ی كه به‌كاریهێناوه زیاتر له سێ مانگ بووه پێی بووه، چه‌ندجارێك پاره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی بردووه و خستوویه‌تییه سه‌ر هه‌ژماره‌كان و دواتر چوه‌ته‌وه به دۆلار له وڵاتانی ده‌ره‌وه رایكێشاوه تاوه‌كو دۆلاری به‌نرخێكی كه‌م ده‌ستبكه‌وێت و به‌مجۆره‌ش مامه‌ڵه‌ی به پاره‌كه‌ی هاتوچۆی سلێمانیه‌وه كردوه بۆ قازانجی تایبه‌تی.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و كارمه‌نده هه‌ژماره بانكییه‌كانی كه‌سانی دیكه‌ی به‌كارهێناوه و پاره‌ی به دینار خستوه‌ته سه‌ر هه‌ژماره‌كان و دواتر به دۆلاری 132 هه‌زار دیناری ڕایكێشاوه‌ته‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ش له هه‌ر سه‌د دۆلارێك نزیكه‌ی 18 هه‌زار دینار قازانجی كردووه، پاش وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌كه و به‌ده‌ستهێنانی قازانجه‌كه، باره‌كه‌ی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆ هاتووچۆی سلێمانی و به پێی زانیارییه‌كانیش ئه‌و كاره‌شی دووباره‌كردوه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە