26/02/2025
190 جار خوێنراوەتەوە
بەرشەلۆنە یاریزانێکی پێکراوەی بۆ گەڕایەوە
پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
ئاندریاس کرێستێنسنی دانیماڕکی و
بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە دوایین قۆناغی پێکانەکەی تێپەڕاند و بۆ یاریگاکان
دەگەڕێتەوە.
یانەی بەرشەلۆنە لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکسەوە” گەڕانەوەی بەرگریکارەکەی لە پێکان پێش یارییەکەی
بەرانبەر ڕیال سۆسیداد لە خولی نایابی ئیسپانیا ڕاگەیاند.
کریستێنسن
لە سەرەتایی وەرز بەهۆی پێکانی بڕبڕەی پشتەوە نزیکەی 150 رؤژ لە یاریگاکان دوور
کەوتەوە، هەرچەندە لە 17ی مانگی یەکی ئەمساڵ گەڕایەوە بەڵام دوای 10 ڕۆژ دووبارە
دووچاری پێکان هاتەوە و لە چەند ڕۆژی ڕابردووش بەشداری مەشقە هەرەوەزییەکانی
یانەکەی کردەوە.
لە
ئێستاشدا ستافی پزیشکی یانەکە گڵۆپی سەوزیان بۆ بەرگریکارە هەڵکردووە و دەتوانێت
بەشداری یارییەکانی هەفتەی داهاتووی یانەکە بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە