26/02/2025
162 جار خوێنراوەتەوە
سودانی و مارکۆ ڕۆبیۆ پەیوەندییەکی تەلەفوونیان ئەنجامدا
سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ ڕۆبیۆ ئەنجام دا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە، ئێوارەی دوێنێ سەرۆکوەزیران سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ ڕۆبیۆ ئەنجام داوە.
بە پێی ئەو بەیاننامەیە، پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و هەروەها چۆنییەتی پەرەپێدان بە هاریکاریی عێراق و ئەمریکا گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سوودانی و ڕۆبیۆ هەماهەنگی عێراق لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی ئەمریکایان هەڵسەنگاندووە و بە تایبەتی هاوکارییەکانیان لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەکانی نێوانیان تاوتوێ کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەر چڕکردنەوەی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش کۆک بوون
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە