24/02/2025 712 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا رێژەی زەكات و سەرفیترە و فیدیەی دیاریكرد

پەیام

ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، رێژەی زەکات و سەرفیترەی بۆ ئەمساڵ و فیدیەی مانگی رەمەزانی دیاری كرد.

یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، ئەمڕۆ 24ى 2ى 2025 لە راگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە یەكێتییەكەیان تایبەت بە پرسی دیاریکردنی رێژەو ئەندازەی زەکاتی پارە و سەرفیترەو فیدیەی رۆژوی مانگی رەمەزان کۆبوەتەوە.

وتوشیەتی، لەکۆبوونەوەکەدا دوای هەڵسەنگاندن و شرۆڤەی وردی پرسی دیاریکردنی رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیە لە چوارچێوەی بنەماکانی شەریعەت و رێساکانی فیقهی ئیسلامی و بەراوردکردنی بۆچونی گەورە زانایان و لەبەرچاوگرتنی نرخی زێڕو زیو، پاڵپشت بە بەڵگەی دروست و زانستی، رێژەو ئەندازەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی بەم شێوەیەی خوراەوە دیاری کرد:

یه‌كه‌م: ڕێژه‌ی سه‌رفیتره‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك له‌ ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م (3000) سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.

دوه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژو نه‌بوون بۆ هه‌ر ڕۆژێك (3000) سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.

سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تێدا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه‌ له‌ دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دینار، واته‌: هه‌ر كه‌سێك (دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دیناری عێراقی )هه‌بێت و ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه‌، واجبه‌ بۆ هه‌ر ملیۆنێك، 25 هه‌زار دیناری عێڕاقی به ‌زه‌كات بدات به‌ هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حه‌وتی حوزه‌یران كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له‌م ڕێگایه‌ش ده‌كه‌وێته‌ كار

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم به‌رز ده‌بنه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گەڕانەوەی حاجیانی عێراق دەستی پێ کرد و یەکەم کاروانی هەرێمیش پێنجشەممە دێنه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەولێر... لەکاتى مەشقدا؛ دوو سەربازی بیانی گیانیان لەدەست دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای ڕاپۆرتێكی په‌یام؛ وەزیری ئەوقاف سێ‌ عومرەی کردە دیاری بۆ ئەو منداڵە و دایک و باوکی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بافڵ تاڵەبانی: بەڕێزەوە لە رۆڵى کۆمەڵى دادگەری لە خزمەتکردنی گەل و خاکەکەمان دەڕوانین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری خوێندنی باڵا: لە قوڵایی دڵمەوە نیگەرانم بۆ دانەمەزراندنی سێ یەكەمەكان

سەرەتا