24/02/2025 158 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق: ئەم هەفتەیە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

پەیام 

حیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت تا دوو ڕۆژی دیكە ڕێكارەكانی هەناردەكردنەوەی نەوت ئامادە دەبێت و لەم هەفتەیەدا هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێ دەكاتەوە.

لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا عەبدولغەنی ڕاشیگەیاند، دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیەوە كاریگەریی نابێت لەسەر پابەندیی عێراق بە بڕیارەكانی ئۆپیك پڵەس و بەغداد پابەندە بە ڕێككەوتنەكان و كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان و پلانی قەرەبووكردنەوەوە.

ڕاشیگەیاند: بڕی هەناردەی نەوت لە ژێر كۆنترۆڵی وەزارەتی نەوتی عێراقدا دەبێت.

حیان عەبدولغەنی ئاماژەی بەوەش داوە، چاوەڕێی ڕەزامەندیی توركیان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و هیواخوازە لە دوو ڕۆژدا تەواوی ڕیكارەكان تەواو بن و ئامادەبن. ڕاشیگەیاند: لەم هەفتەیەدا نەوتی هەرێمی كوردستان بەرەو بازاڕەكانی جیهان پەمپ دەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێشتا هه‌رێم نه‌وتی ڕاده‌ست نه‌كردووه‌ و كێشه‌ی مووچه‌ چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای باڵای دادوه‌ری: نه‌ناردنی بودجه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشێلكردنی ده‌ستووره‌

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سۆمۆ: نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده‌ ناكرێت و له‌ناوخۆدا به‌كارده‌هێنرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق لە بارەى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمەوە چەند بڕیارێکى دەرکرد

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمپانیایه‌كی توركی چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت به‌ ئاسایشی خۆراك له‌ عێراق داده‌مه‌زرێنێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم

سەرەتا