20/02/2025 1520 جار خوێنراوەتەوە

سۆران عومەر: بۆ تەوتین، وەزارەتی دارایی عێراق داوای ژمارەی بانكیی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات

پەیام

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت وەزارەتی دارایی عێراق بۆ تەوتینی مووچە، بەپەلە داوای هەژماری بانكی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات.

سۆران عومەر سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوی ژمارە (4246) لە بەرواری 17ی ئەم مانگە پشتبەست بە نووسراوێكی دیكەی نووسینگەی سەرۆكوەزیران، داوای كردووە بەپەلە ژمارەی بانكی فەرمانبەران لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی شوبات و مانگەكانی دیكە بۆ تەوتین بنێردرێت، بەپێی ئەو ڕێكارانەی دادگای فیدراڵی دیاری كردووە.

سۆران عومەر دەشڵێت: وەزارەتی دارایی عێراق جگە لەوە داوای داهاتی ناوخۆ دەكات و بەو 51 ملیار دینارەی كە هەرێم وەك داهاتی ناوخۆ بۆ دارایی عێراقی گەڕاندووەتەوە ڕازی نییە.

هەروەها دەڵێت: لە كۆتایی نووسراوەكەدا داوای كردووە داهاتی نەوتی هەرێم بخرێتە هەژمارەی وەزارەتی دارایی عێراق لە بانكی ناوەندی.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوتابییان داواى دوورخستنەوەى سەگە بێلانەكان دەکەن تاوەکو چیدى پەلامار نەدرێن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ژمارەیەك بڕیاری سەبارەت بە هەڵبژاردن دەركرد

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارێزگاری كەركووك بۆ لایەن و كاندیدەكان: هەڵواسینی پۆستەری بانگەشە ڕابگرن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكانی خۆبەخشی سلێمانی لە گردبوونەوەیەکدا داوایانکرد دایانبمەزرێنن

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشەوا هەورامانی: ئەمڕۆ رێککەوتنەکە واژوو دەکرێت و بەربەست لەبەردەم ناردنی مووچە نامێنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەبارەت بە دەستپێکردنەوەى ساڵى نوێى خوێندن ئەنجوومەنى مامۆسایانى پێشەنگ بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكخراوەكانی مامۆستایان داوادەكەن شەڕی دەروونی لەگەڵ مووچەخۆران كۆتایی پێ بهێنرێت

سەرەتا