20/02/2025
348 جار خوێنراوەتەوە
كه‌شناسی: به‌فر و باران و سه‌رمای توند به‌ڕێوه‌یه؛ پشوو ڕابگه‌یه‌نرێت
په‌یام
شاره‌زایانی كه‌شناسی چه‌ند ڕۆژێكه پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له هه‌ینییه‌وه شه‌پۆلێكی به‌فر و باران و سه‌رمای توند ڕوو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پێشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پشوو ڕابگه‌یه‌نرێت.
محه‌مه‌د كه‌مال پێشبینیكاری كه‌شناسی ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رما و باران و به‌فره ده‌كاته دوو قۆناغ و رایگه‌یاندووه، له قۆناغی یه‌كه‌می شه‌پۆله‌كه به‌هۆی كاریگه‌ری ناوچه‌یه‌كی په‌ستان نزمی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه پێشبینی ده‌كات له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی بكه‌وێته ژێركاریگه‌ری شه‌پۆلێكی بارانبارین و باران له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ببارێت به‌بڕی جیاواز و ناوبه‌ناوو به‌تایبه‌تیش كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ره‌كه‌وێت و هه‌ندێ كات ئه‌گه‌ری تاوه بارانی به‌خوڕ هه‌یه، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رما له‌م قۆناغه‌ی داباریندا 4 پله سلیزی نزمه‌بیته‌وه و ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر له‌ته‌واوی ناوچه شاخاویه سنوریه‌كان هه‌یه له‌كاته‌كانی شه‌وی پێنجشه‌مه له‌سه‌ر هه‌ینی ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر هه‌یه له‌وو ناوچانه‌ی له 1000 مه‌تر به‌رزن له‌سه‌ر ئاستی ڕوی ده‌ریاوه و به‌رگی سپی ده‌پۆشن وه باران و به‌فر به‌شێوه‌ی پچرپچڕ به‌رده‌وامه تاوه‌كوو ئێواره‌ی هه‌ینی 21ی2ی2025 پاشان ئه‌گه‌ری ئاسایی بونه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وا هه‌یه .
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر قۆناغی دووه‌میش، محه‌مه‌د كه‌مال ده‌ڵێت، له‌م قۆناغه‌ی شه‌پۆله‌كه كه له 22ی2ی2025 تاوه‌كوو 23له‌سه‌ر24ی2ی2025 ده‌ستپێده‌كات پێشبینی ده‌كه‌ن بارسته هه‌وایه‌كی جه‌مسه‌ری قوتبی (سیبریای ڕوسیا ) بگاته ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پله‌كانی گه‌رما 13 پله نزمبێته‌وه و كه‌شێكی زستانی زۆر سارد سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان داپۆشێت و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و هه‌بوونی هه‌وری پێویست پێشبینی بارینی به‌فر له‌ته‌واوی ناوچه شاخاویه‌كان و سه‌نته‌ری شاره‌كانی ( سلیمانی و هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه و دهۆك و سۆران و به‌شێكی ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و به‌رزایه‌كانی گه‌رمیان و ده‌شتی كه‌ركوك و پێنجوین ) له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه سنوری ئه‌م شوێنانه‌ی ناومبردن ده‌كه‌م و به‌رگی سپی ده‌پۆشن، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رما به‌جۆرێك نزم ده‌بنه‌وه كه رۆژانی ٢٢ تا ٢٥ی مانگ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له شاره‌كان ته‌نها 0 بۆ 2- ژێر سفره و نزمترین پله‌ی گه‌رماش 18- ژێر سفری سلیزییه كه ئه‌مه‌ش دابه‌زینیكی به‌رچاووه و له‌چه‌ند سالی پیشوو كه‌م وێنه بووه كه ئه‌گه‌ری به‌ستن و شه‌خته‌یه‌كی زۆر هه‌یه.
محه‌مه‌د كه‌مال پێشبینیكاری كه‌شناسی داوا ده‌كات، رۆژانی 22 تا 25 ی مانگ به‌هۆی دابه‌زینی زۆری پله‌كانی گه‌رما و بارینی به‌فره‌وه داوام له خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی هه‌ریمی كوردستان هه‌یه به‌هیج جۆریك ناوچه به‌رز و شاخاویه‌كان به‌كارنه‌هێنن و هاتوچۆ به‌گشتی رابگرن هه‌روه‌ها پێشنیار ده‌كات رۆژانی 23 و 24ی مانگ پشووی فه‌رمی بێت به‌هۆی سه‌رمای توند و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما ڕاسته هه‌ندی كات ئاساییه و به‌فر و باران ناباریت به‌لام دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و رودانی شه‌خته زۆر پیویسته و گرنگه كه هاولاتیان و خویندكاران و مامۆستایان له ماله‌وه بمیننه‌وه و سه‌رما تونده‌كه‌یان به‌رنه‌كه‌وێت.
شه‌پۆله‌كه له شه‌وی 24ی2یش2025 كۆتایی پێدی و سه‌رماش به‌رده‌وامه‌بێت
هه‌ندێك كات خێرایی با به‌رێژه‌ی 23km له‌سه‌عاتێكدا چالاكه و به‌رده‌وام هه‌ست به‌سه‌رمای توند ده‌كرێت
پێشبینی بڕی باران له ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه تاوه‌كوو 24ی2ی2025 به‌م جۆره‌یه ده‌بێت :
هه‌ولێر :15 بۆ 20 ملم
سلێمانی : 25 بۆ 30 ملم
كه‌ركوك : 19 بۆ 26 ملم
هه‌ڵه‌بجه : 35 بۆ 48 ملم
دهۆك : 15 بۆ 20 ملم
سۆران : 27 بۆ 35 ملم
گه‌رمیان : 22 بۆ 28 ملم
ڕاپه‌ڕین : 35 بۆ 42 ملم
----------------------------
پێشبینی بارینی به‌فریش به‌م جۆره‌یه :
سلێمانی : 5 بۆ 7 سم
هه‌ولێر : 1سم
دهۆك : كڕێوه بۆ 1 سم
هه‌ڵه‌بجه : 3 سم
هه‌رچی ناوچه شاخاویه‌كان و كوێستانه‌كانه ئه‌گه‌ری زیاتر له 25 سم به‌سه‌ره‌وه‌یه كه هه‌ندێ ناوچه ده‌گاته مه‌ترێك..
والله اعلم
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە