17/02/2025 201 جار خوێنراوەتەوە

بەریتانیا: ئەگەر پێویست بكات ئامادەین هێز بنێرین بۆ ئۆكرانیا

پەیام 

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت ئەگەر پێویست بكات ئامادەن هێز بۆ ئۆكرانیا بنێرن.

كیر ستارمەر، ئاماژەی بەوە داوە ئەگەر ڕێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا بۆكۆتاییهێنان بە جەنگ لە ئۆكرانیا بێتە دی ئەوا ئامادەن هێزی ئاشتیپارێز بنێرنە ئۆكرانیا.

ستارمەر لە ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگراف نتووسیویەتی، بەریتانیا خواستی ئەوەی هەیە كە بەشداربێت لە دابینكردنی گرەنتیی ئاسایش بۆ ئۆكرانیا لەڕێی جێگیركردنی هێزەكانیەوە لەسەر زەوی. ڕاشیگەیاندووە: بەریتانیا ئامادەیە ڕۆڵی سەركردایەتی بگێڕێت لە پاراستن و ئاسایشی ئۆكرانیا، لەو چوارچێوەیەشدا تا ساڵی 2030 ئامادەن ساڵانە سێ ملیار جونەیهی ئیستەرلینی ببەخشێتە ئەو وڵاتە كە دەكاتە 3 پۆینت 78 ملیار دۆلار.

لێدوانەكانی ستارمەر لەكاتێكدان بڕیارە ئەمڕۆ سەركردەكانی ئەوروپا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا كۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی دوایین هەڵوێستی ئەمریكاوە بكەن لەسەر جەنگی ئۆكرانیا و دۆسیەی ئاگربەست.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی ئه‌مریكا كه‌وته‌ خواره‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێككەوتنەكە لەگەڵ ئێران تا کۆتایی ئەم هەفتەیە واژوو دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ بۆ 39یەمینجار ڕێككەوتنی ڕاگەیاند و تائێستاش بە فەرمی هیچ نەکراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سزای 30 ساڵ زیندانی بۆ سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور دەركرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پاكستان: شه‌وی ڕابردوو سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كان؛ دانوستانه‌كان به‌رده‌وامبوون

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه‌ و قورسه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی پێشووی

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی: جه‌نگی ئێران ملیۆنان كه‌س له‌ جیهاندا ڕووبه‌ڕووی برسێتییه‌كی كاره‌ساتبار ده‌كاته‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: تا سێ ڕۆژی داهاتوو ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

سەرەتا