13/02/2025 597 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەیەك مامۆستا لە سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ لە مووچەی مانگی یەك بێبەش كران

پەیام

ژمارەیەك مامۆستا لە سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ بەهۆی نەناردنی ناوەكانیانەوە بۆ بەغداد، لە وەرگرتنی مووچەی مانگی یەك بێبەش كران.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەست پەیام كەوتووە، 32 مامۆستا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ كە ژمارەیەكیان بەم دواییانە خانەنشین بوون، مووچەی مانگی یەكیان بۆ خەرج نەكراوە و 16 مامۆستای دیكەیش بە لێبڕینەوە موچەكانیان وەرگرتووە.

سەرەڕای ئەوەی ئەو مامۆستایانە وترابوو كە هەڵەكە لە بەغدادەوەیە، بەڵام بە وتەی نوێنەری ئەو مامۆستایانە سۆران عومەر سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری بەدواداچوونی بۆ كێشەكە كردەوە و پێی ڕاگەیاندوون هیچ هەڵەیەك لە دۆسیەكەدا لە لایەن بەغدادەوە ئەنجام نەدراوە.

دوای بەدواداچوونەكانی پەیامیش دەركەوت، كە ناوی ئەو مامۆستایانە بەهۆی نەبوونی كات و شارەزانەبوونی تەواوەتی لە ئامادەكردنی لیستەكەدا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی چەمچەماڵەوە بۆ بەغداد ڕەوانە نەكراون و هەر ئەوەیش هۆكاری زیانمەندبوونی مامۆستاكان بووە.

ئەوە لەكاتێكدایە ئەو مامۆستایانە هاوشێوەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە، هاوكات مەترسیشان هەیە لە مانگی دوودا گرفتەكەیان چارەسەر نەكرێت و هاوشێوەی مانگی یەك مووچەیان پێ نەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێنەری جووتیارانی سەیدسادق: ئەحمەدی حاجی ڕەشید خەمخۆرمانە و پێزانینمان بۆى هەیە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندی ئیمراڵی و ئاكپارتی پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی پـ.ەكەكەیان تاوتوێ كرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ و پلەکانى گەرما بەرزتر دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    حه‌وتی حوزه‌یران كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له‌م ڕێگایه‌ش ده‌كه‌وێته‌ كار

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم به‌رز ده‌بنه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    گەڕانەوەی حاجیانی عێراق دەستی پێ کرد و یەکەم کاروانی هەرێمیش پێنجشەممە دێنه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هەولێر... لەکاتى مەشقدا؛ دوو سەربازی بیانی گیانیان لەدەست دا

سەرەتا