10/11/2019 275 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ولێر.. مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ د.موحسین عه‌بدولحه‌مید كرد

په‌یام

مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی پێشووی حیزبی ئیسلامیی عێراق كرد و، له‌ دانیشتنێكدا جه‌خت له‌ یه‌ك گوتاری سیاسیی كرایه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر پرسی هه‌وڵدانی هه‌موراكردنی ده‌ستووری عێراق.

مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، له‌ هه‌ولێر، پێشوازیی كرد له‌ د.موحسین عه‌بدولحه‌مید، سه‌رۆكی پێشووی حیزبی ئیسلامیی عێراقی و كه‌سایه‌تیی دیاری ئیسلامی، كه‌ چه‌ندین ساڵ له‌ چه‌ند زانكۆیه‌كی عێراق ء ده‌ره‌وه‌ خزمه‌تی به‌ دیراسات و فیكری ئیسلامی كردووه‌.

له‌ دیدارێكی برایانه‌دا باس له‌ باردودۆخی سیاسیی عێراق به‌ گشتی و به‌ تایبه‌ت ناڕه‌زایی و خۆپێشاندانه‌كان كرا شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و، ئه‌و بارگرژی و ناسه‌قامگیرییه‌ كرا كه‌ باڵی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌دا كێشاوه‌.
هاوكات باس له‌ هه‌لومه‌رجی سیاسیی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ نیزیككردنه‌وه‌ی بیروڕا جیاوازه‌كان كرا و، جه‌خت له‌ درووستكردنی یه‌ك گوتاری سیاسیی كرایه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر پرسی هه‌وڵدانی هه‌موراكردنی ده‌ستووری عێراق و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی بۆ داهاتووی عێراق به‌ڕێوه‌ن، ئه‌ویش به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی بالێی گه‌لانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    محه‌مه‌د حه‌كیم: ئه‌ندامێكمان ‌ئاسایش 3 فه‌قه‌راتی شكاندووه‌، كه‌چی داوای یه‌كڕیزیمان لێده‌كه‌ن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ كۆبووه‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر په‌یامێكی ماته‌مینی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا سدیق عه‌بدولعه‌زیز ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    مامۆستا عه‌لی باپیر: قورئان‌و سوننه‌ت وه‌ك روح و جه‌سته‌ تێكهه‌ڵكێشن

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌میری كۆمه‌ڵ: گرنگ ئه‌وه‌ نییه‌ ئیسلامت لێ ببیستن، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئیسلامت تێدا ببینن

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی له‌ ڕێكخراوی ده‌سته‌ی فریاكه‌وتنی مرۆیی كرد

  • پێش 2 هەفتە

    كۆبوونەوەی فراوانی دەزگای شەهیدان‌و پێشمەرگە دێرینەكانی كۆمەڵی ئیسلامی بەڕێوەچوو

  • پێش 2 هەفتە

    پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆچیدوایی كرد

سەرەتا