10/11/2019 324 جار خوێنراوەتەوە

چەند ڕاستی و زانیارییەك دەربارەی شێرپەنجەی سی

په‌یام

شێرپەنجەی سی بە دووهەم بڵاوترین جۆری شێرپەنجە دادەنرێت.

لەهەر 2-3 چركەیەكدا كەسێك توشی شێرپەنجەی سی دەبێت.

بەزۆری توشبووان بە شێڕپەنجەی سی لە سەرووی تەمەنی 46 ساڵیەوەن.

ڕێژەیەكی زۆر كەم هەن كە لە پێش تەمەنی 45 ساڵی توشی شێرپەنجەی سی دەبن.

ڕێژەی %60-65 ی ئەوانەی دەركەوتووە توشی شێرپەنجەی سی بوون ئەو كەسانە بوون كە هەرگیز جگەرەكێش نەبوون ، یاخود پێشتر جگەرەكێش بوون و وازیان هێناوە لە كێشانی.

ڕێژەی %10-15 ی توشبووان بەهیچ شێوەیەك خۆیان جگەرەكێش نەبوون.

سەرچاوە پزیشكی یەكان باس لەوە دەكەن كە نزیكەی %16 ی حاڵەتەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی سییەكان لە قۆناغی سەرەتادا هەستی پێناكرێت.

ڕێژەی %19 ی ئەوانەی توشی شێرپەنجەی سی بوون دوای وەرگرتنی چارەسەر دەتوانن بۆماوەی 5 ساڵ درێژە بە ژیانیان بدەن.

شێرپەنجەی سی دووهێندەو نیوی شێرپەنجەی پرۆستات هۆكارە بۆ گیان لەدەستدانی پیاوان.

شێرپەنجەی سی یەك هێندە و نیوی شێرپەنجەی مەمك هۆكارە بۆ گیان لەدەستدانی خانمان.

هەموو كەس و هەموو ڕەگەزێك مەترسی ئەوەی هەیە توشی شێرپەنجەی سی ببێت.

تەنها لە ساڵی ڕابردوودا 2.1 ملیۆن كەیسی تازە تۆمار كراوە كە توشی شێرپەنجەی سی بوون.

هەر ساڵی ڕابردوو 1.8 ملیۆن كەس بەهۆی شێرپەنجەی سی گیانیان لە دەستداوە.

ئەو پیاوانەی جگەرەكێشن 23 جار زیاتر مەترسی توشبوونیان هەیە بە شێرپەنجەی سی ، بەبەراورد بەوانەی جگەرەكێش نین، وە خانمان 13 جار زیاتر.

ئەوكەسانەی خۆیان جگەرەكێش نین بە ڕێژەی %20-30 مەترسی توشبونیان هەیە بە شێڕپەنجەی سی ئەگەر كەسی جگەرەكێش لە خێزان یاخود شوێنی كارەكانیاندا هەبن.

له‌ پێگه‌ی "نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین" وه‌رگیراوه‌..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆچی پەڵەی شین و مۆر لەسەر جەستەم دەردەکەوێت، بەبێ ئەوەی ھیچ بەرکەوتنێکم ھەبووبێت؟

  • پێش 1 هەفتە

    نیشانەكانی توشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن چییه‌؟

  • پێش 2 هەفتە

    به‌زۆری ئه‌م هۆكارانه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئازاری ئه‌ژنۆكان

  • پێش 2 هەفتە

    باشترین جۆره‌کانی گژوگیا بۆ دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده‌

  • پێش 3 هەفتە

    هەموو شتێك دەربارەی بەکتریای گەدە بزانه‌

  • پێش 3 هەفتە

    کیسی چەوری پێڵوی چاو، هۆکار و چارەسەرەکەی

  • پێش 4 هەفتە

    ده‌والی چییه‌؟ هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی كامانه‌ن؟

  • پێش 4 هەفتە

    ئەو خوە خراپانە کامانەن کە ئازاری جومگەکان دروستدەکەن و زیادی دەکه‌ن؟

سەرەتا