11/02/2025
197 جار خوێنراوەتەوە
بزووتنه‌وه‌ی به‌رگری: دوژمن پابه‌ند نییه به ڕێككه‌وتنه‌وه
په‌یام
وته‌بێژی كه‌تیبه‌كانی قه‌سام ڕایگه‌یاند: دوژمن پابه‌ند نییه به ڕێككه‌وتنه‌وه له به‌رانبه‌ردا ئه‌وانیش ڕاده‌ستكردنی دیلی دیكه‌ی زایۆنی ڕاده‌گرن.
ئه‌بوعوبه‌یده، وته‌بێژی كه‌تیبه‌كانی شه‌هید عیزه‌دین قه‌سسام، باڵی سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاریی ئیسلامی (حه‌ماس) ڕایگه‌یاند: سه‌ركردایه‌تیی به‌ره‌نگاریی سه‌رپێچیه‌كانی دوژمن و پابه‌ندنه‌بوونی به خاڵ و به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنه‌وه تۆمار كردووه، له‌كاتێكدا لایه‌نه‌كانی به‌ره‌نگاریی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری بووه له پابه‌ندییه‌كان ئه‌نجامی داوه.
ئه‌بو عوبه‌یده ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و دیلانه‌ی كه بڕیار بوو ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕاده‌ستی دوژمن بكرێنه‌وه ڕاده‌گیرێن و تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی داهاتوو دیلی دیكه ئازاد ناكرێت، تا ئه‌و كاته‌ی داگیركه‌ر پابه‌ند ده‌بێت به ڕێككه‌وتنه‌وه و قه‌ره‌بووی كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی له هه‌فته‌كانی ڕابردوو ده‌كاته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌وان پابه‌ندن به خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتن و ئاگربه‌سته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی داگیركه‌ر پابه‌ند ده‌بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە