10/02/2025
209 جار خوێنراوەتەوە
پلاندانانی عێراق: ژمارەی دانیشتووان گەیشتووەتە 46 ملیۆن و 122 هەزار كەس
پەیام
وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، لە 24ی ئەم مانگە ئەنجامی كۆتایی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی عێراق ڕادەگەیەنرێت و ژمارەی دانیشتوانیش گەیشتووەتە 46 ملیۆن و 122 هەزار كەس.
محەمەد تەمیز وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند: تاوەكو 10ی كانوونی یەكەمی 2024 ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتووەتە 46 ملیۆن و 122 هەزار كەس، تێكڕای گەشەی دانیشتوانی عێراقیش لە 2.53% یە و تیایدا ڕێژەی مێینە لە نێرینە زیاترە.
وەزیری پلاندانان وتیشی، دانیشتوانی شارەكان سێ لەسەر چواری هەموو دانیشتوانی عێراق پێكدەهێنن و ڕێژەی هەژاری دابەزیووە بۆ 17.5%، كە ئەوەش پاشەكشەیەكی باشە چونكە پێشتر ڕێژەكە بەرزتربووە.
پێشتر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی ماوەبەسەرچووی كوردستان ڕایگەیاندبوو، بەگوێرەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 6 ملیۆن و 370 هەزار و 668 كەس، كە 14%ـی دانیشتووانی عێراق پێكدەهێنن.
بەگوێرەی ئەنجامەكانی سەرژمێریی گشتیی، دانیشتووانی هەرێمی كوردستان زیاتر 14%ـی دانیشتووانی عێراقن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە