06/02/2025
151 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌حمه‌د شه‌رع بانگهێشتی به‌غدا ده‌كرێت
په‌ڕله‌مانتارێكی عێراق ئاشكرای ده‌كات عێراق بانگهێشتی ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌كات بۆ لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له به‌غداد.
عامر فائیز، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تا ئێستا بانگهێشتی ئه‌حمه‌د شه‌رعیان نه‌كردووه بۆ لوتكه‌ی عه‌ره‌بی كه بڕیاره له به‌غداد ببه‌سترێت به‌ڵام بانگهێشتی ده‌كه‌ن چونكه ئێستا شه‌رع پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه و عێراقیش پابه‌نده به ڕای كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع وه‌ك سه‌رۆكی كۆماری عه‌ره‌بی سووریا.
ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره ده‌ڵێت: پێشتر حكومه‌تی عێراق سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی نارده لای شه‌رع ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه عێراق به فه‌رمی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات و ئه‌ویش له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی ئاماده ده‌بێت.
جێی باسه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی لابراوی سووریا و ڕژێمه‌كه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام له دوای ڕووخانییه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆی دبلۆماسی و فه‌رمیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا نه‌بووه، پێشبینی ده‌كرێت لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له به‌غداد سه‌ره‌تای كرانه‌وه‌ی گرێی په‌یوه‌ندیی عێراقی - سووری بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە