06/02/2025
156 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا و ئیسرائیل له ئهنجومهنی مافی مرۆڤی نهتهوهیهكگرتووهكان دهكشێنهوه
وەزیری دەرەوەی قهوارهی زایۆنی، جەدعون ساعر ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHRC) دەکشێتەوە.
ساعر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوی کردەوە کە، خۆشحاڵن بە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوەی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان.
وەزیری دەرەوەی قهوارهی زایۆنی ڕایگەیاندووە کە، UNHRC هەوڵدەدات کە سیمای تاکە دیموکراسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بشێوێنێت و ئەنجوومەنەکەی بە "دژەجوولەکە" تاوانبار کرد.
جەدعون ساعر ئاماژەی بەوەداوە کە لە لایەن ئەنجوومەنەکەوە جیاکارییان بەرامبەر کراوە و بۆیەش لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکشێتەوە.
پێشتر سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە بڕیارنامەی تایبەت بە کشانەوەی وڵاتەکەی لە هەرکام لە ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA) و ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHRC) واژوو کردبوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە