06/02/2025
2104 جار خوێنراوەتەوە
ڕاگه‌یه‌نراوی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان عه‌ربه‌ت-سلێمانی
په‌یام
ڕووداوێکی هاتووچۆ دوو گیان لەدەستدانی لێکەوتەوە كه یه‌كێك له قوربانییه‌كان ڕۆژنامه‌نووسێكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه و پێشتر په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام بووه.
هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردوه‌ته‌وه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێش بازگەی عەربەت بارهەڵگرێک خۆی کێشاوە بە دوو ئۆتۆمبيلدا و دوو کەس گیانی لە دەستداوە.
هاتووچۆی سلێمانی راشیگه‌یاندووه، دوای پێکداکێشانەکە بارهەڵگرەکە وەرگەڕاوە و ئێستا سایدی عەربەت سلێمانی داخراوە.
هه‌روه‌ها دوو كه‌س له ڕووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه كه یه‌كێك له‌وانه ڕۆژنامه‌نووس وریا حه‌مه كه‌ریم ـه په‌یامنێری پێشووتری كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام و دواتریش به‌رپرسی نوسینگه‌ی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی بوو له‌و شاره.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە