03/02/2025
581 جار خوێنراوەتەوە
خۆپیشاندانی فراوانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
په‌یام
خۆپیشاندانی فراوانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران
له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا سه‌دان مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری ناڕازی به ڕێپێوان
چوونه به‌رده‌م خێمه‌ی مامۆستایانی مانگرتوو.
مامۆستایانی سلێمانی، جگه له‌وه‌ی كه بایكۆتی ناوه‌نده‌كانی خوێندنیان كردووه، ئه‌مڕۆ
ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییان هێنایه‌وه سه‌ر شه‌قام و داوایان كرد مووچه‌و شایسته داراییه‌كانیان
بۆ خه‌رج بكرێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌ده‌م داواكانیانه‌وه بچن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له به‌شێك له شاره‌كانی
دیكه وه‌ك هه‌ڵه‌بجه و كه‌لار و ڕانیه و سه‌یدسادق خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه
به‌ڕێوه‌چوو، ده‌یان مامۆستای ناڕازی له كه‌لاره‌وه بڕیاریان دا به‌پێ به‌ره‌و
سلێمانی به‌ڕێ بكه‌ون بۆ پشتیوانیی مامۆستایانی مانگرتوو كه ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژه
مانیان له خواردن گرتووه.
مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
باری ته‌ندروستیان جێگیر نییه و چه‌ند جارێك ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون به‌لێم
جه‌خت له به‌رده‌وامیی نچالاكیه‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه، مامۆستایانی دیكه‌ی خۆپیشانده‌ریش
داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو داوای مانگرتووان جێبه‌جێ بكات.
مامۆستایان داوا ده‌كه‌ن، ته‌وتینی مووچه‌كانیان
بكرێت، پله‌به‌رزكردنه‌وه ده‌ست پێ بكاته‌وه، 30 ڕۆژ جارێك مووچه دابه‌ش بكرێت
و مووچه فه‌وتاوه‌كانیشیان وه‌ربگرنه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە