31/01/2025 130 جار خوێنراوەتەوە

كۆمسیۆن: لەئێستادا 319 پارتی سیاسی تۆماركراو لە عێراق هەن

پەیام 

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ڕایگەیاند: لەئێستادا 319 پارتی سیاسی لە عێراقدا تۆمار كراون و دەیانی دیكەیش لە قۆناغی دامەزراندندان.

دادوەر عامر حسێنی سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردن لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق ڕایگەیاند: لەئێستادا 319 پارتی سیاسی لە عێراقدا تۆمار كراون و 46ی دیكەیش لە قۆناغی دامەزراندندان، ئەو ژمارەیەش بۆ وڵاتێك بە قەبارەی عێراق لە ڕووی ڕووبەر و ژمارەی دانیشتووان و تەمەنی دیموكراسییەوە زۆر زۆرە.

لە میانی گفتوگۆی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، دادوەر عامر حسێنی سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردن لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ڕایشیگەیاند: لە دوای هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستانەوە كۆمسیۆن خۆی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادە دەكات.

ئەو وتیشی: هەمووان لە دەرەوە و نێوخۆی وڵاتیش مكوڕن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا كە بەپێی یاسای هەڵبژاردن نابێت بەڕێوەچوونەكەی 45 ڕۆژ لە كۆتاییهاتنی تەمەنی خولی ئێستا كەمتر بێت كە 25ی مانگی 11 دەكات.
بەرپرسی فەرمانگەی هەڵبژاردنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ڕایشیگەیاند: هەوڵ و هەنگاو هەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا كارتی نیشتمانی بەكار بهێنرێت، ئەویش بەو مەرجەی ئامێرێك دەست بكەوێت ئامێرەكانی كۆمسیۆن بە ئامێرەكانی كارتی نیشتمانییەوە ببەستێت و نهێنی زانیارییەكانیش گەرەنتی بكات.
ئەو وتیشی: بەڵام تائێستا بڕیار وایە هەر كارتی دەنگدەر بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو پشتی پێ ببەسترێت.

لەبارەی كارمەندانی گرێبەستیشەوە، بەرپرسەكەی كۆمسیۆن وتی: سەركوەزیران بەڵێنی پێ داوین لە ساڵی 2026دا كۆتایی بە دۆسیەی گرێبەستەكان بهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا داوا له‌ هاووڵاتیانی ئه‌مریكی ده‌كات سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: هیچ ئاماژه‌یه‌كی ئه‌منی مه‌ترسیدار نیه‌ تاكو ئه‌مریكا كارمه‌نده‌كانی كه‌مبكاته‌وه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    جگه‌ له‌ عێراق؛ ئه‌مریكا كارمه‌ند له‌ باڵیۆزخانه‌كانی له‌ كوێت و به‌حرێنیش كه‌م ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا ده‌كات هه‌رێم و به‌غدا كێشه‌كانیان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن پێویستمان به‌ 250 هه‌زار كارمه‌نده‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    په‌رله‌مانتارێك: عێراق پێویستی به‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌یه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌مار حه‌كیم: شه‌رمه‌زارییه‌ بازاڕی كڕین و فرۆشتنی كاندید و ده‌نگده‌ران هه‌بێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناڕه‌زایه‌تی به‌ حكومه‌ت داوه‌ دژ به‌ ڕاگرتنی موچه‌

سەرەتا