پێش 2 هەفتە 168 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا.. بەهۆی جگەرەی ئەلیكترۆنییه‌وه‌، ٤٠ كەس گیانیانلەدەستداوه‌

په‌یام

دەستەی نیشتمانی پزیشكی ئەمریكا رایگەیاند بەهۆی جگەرەی ئەلیكترۆنییەوە تا ئێستا ٤٠ كەس لەو وڵاتە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

لە راگەیەندراوەكەدا، دەستەی نیشتمانی پزیشكی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە جگەرەی ئەلیكترۆنی زیانی هەیەو تائێستا لایەنی كەم ٤٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان پەیوەندار بە نەخۆشی سییەكان تۆماركراوەو زیاترلە 2 هەزاری دیكەش بەهۆی كێشانی جگەرەی ئەلیكترۆنییەوە، توشی نەخۆشی سییەكان بوون.

بەرپرسانی دەستەكە ئاماژەیان بەوەكردووە لە ١٠ ویلایەتی ئەمریكا، لێكۆڵینەوە لەسەر ٢٩ كەس كراوە كە بەهۆی جگەرەی ئەلیكترۆنییەوە تووشی نەخۆشی سییەكان هاتوون.

ئان سكۆچات جێگری سەرۆكی دەستەی نیشتمانی پزیشكی ئەمریكا، رایگه‌یاندووه‌: لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە ماددەی زیان بەخش لە جگەرەی ئەلیكترۆنیدا هەیە و بەهۆیەوە سەرجەم ئەو كەسانە تووشی نەخۆشی سیيەكان هاتوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: هێشتا دەستەكەیان لێكۆڵینەوە لەو ماددانە دەكات كە لە جگەرەی ئەلیكترۆنییدا هەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەم دە خۆراکەی به‌ره‌نگاری ئازار ده‌بنه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیبراهیم پاشای بابان كێ بوو؟

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    20 زانیاری گرنگ له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ - به‌شی پێنجه‌م

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    20 زانیاری گرنگ له‌ له‌شی مرۆڤ - به‌شی چواره‌م

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حه‌مدی.. شاعیرێكی گه‌وره‌ و كه‌سایه‌تییه‌كی تێكۆشه‌ر

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    به‌م خواردنانه‌ جگه‌رت پاكبكه‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    به‌م ڕێگایانه‌ منداڵه‌كه‌ت ڕابهێنه‌ له‌سه‌ر زووخه‌وتن

  • پێش 2 هەفتە

    ئەمریكا.. بەهۆی جگەرەی ئەلیكترۆنییه‌وه‌، ٤٠ كەس گیانیانلەدەستداوه‌

سەرەتا