30/01/2025
1684 جار خوێنراوەتەوە
بۆ داوای دامەزراندن؛ بژمێرانی گەرمیان لە بەردەم قایمقامیەتی کفری گردبوونەوە
پەیام
بە
مەبەستی دامەزراندیان لە دامودەزگاكانی حكوومەت؛ بژمێرانی گەرمیان لەبەردەم قایمقامیەتی
قەزای كفری گردبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.
لە
كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیشدا ڕایانگەیاند سەرەڕای بەڕێوەبردنی پرۆسەی سەرژمێری، بەشێكی
زۆری بژمێرەكان دەرچووی دانەمەزراوی زانكۆ و پەیمانگاكانن و چەندین ساڵە هەلی دامەزراندنیان
بۆ نەڕەخساوە، لەو چوارچێوەیەشدا داواكاریەكانیان ئاڕاستەی قایمقامی قەزاكە كرد بە
مەبەستی گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە