پێش 2 هەفتە 157 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی رژێمی سوریا بۆ سه‌ر ئیدلب ده‌كات

په‌یام

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەكات كە رژێمەی بەشار ئەسەد بە پاڵپشتی رووسیا بۆسەر خەڵكی مەدەنی لە شاری ئیدلب باكووری رۆژئاوای سووریا ئەنجامی دەدات.

مۆرگان ئۆرتاگوس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا ده‌ڵێت "لە ٤٨ كاتژمێری رابردوودا بەهۆی هێرشەكانی رژێمەكەی بەشار ئەسەد بۆسەر شاری ئیدلب، ١٢ مەدەنی كوژراون و ٤٠ی دیكەش برینداربوون، له‌به‌رئه‌وه‌ به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ین".

راشیگه‌یاندووه‌: بەهۆی چەكە كوشندەكانی رژێمەكەی بەشار ئەسەد، هەزاران مەدەنی لە باكووری رۆژئاوای سووریا كوژراون كە لەنێویاندا منداڵ و ئافرەت هەن، بەدەر لەوەش لە راپۆرتەكانی ئەم دواییانە باس لەوە دەكرێت رژێمەكەی ئەسەد بە پاڵپشتی رووسیا، بەشیوەیەكی روون و بەرچاو خەڵكی مەدەنی لە ئیدلب كردووەتە ئامانج".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، داواشی لە رژێمی بەشار ئەسەد و رووسیا كرد بە پاڵپشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رێگە چارەسەرێکی سیاسی بۆ شەڕ و پێكدادان بدۆزنەوە و هێرشەكانیان بۆسەر ناوچە مەدەنی نشینەكان لە سووریا رابگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ له‌باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب 40 كه‌سی كرده‌ قوربانی

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    حه‌وته‌مین ده‌ورییه‌ی وشكانی هاوبه‌شی سه‌ربازانی توركیا و ڕووسیا ئه‌نجامدرا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیران جه‌خت له‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ده‌كاته‌وه‌

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. خۆپیشاندانه‌كان دژی گرانبوونی نرخی به‌نزین توندوتیژی و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران.. گرانكردنی نرخی به‌نزین ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی لێكه‌وته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌شار ئه‌سه‌د: زۆرینەی دانیشتووانی ڕۆژاوای كوردستان عەرەبن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سێ سەرۆك شارەوانیی هەدەپە دەستگیركران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە دوو ڕۆژی رابردوودا زیاتر لە 100 هێرشی ئاسمانیی كراوەتە سەر پارێزگای ئیدلب

سەرەتا