29/01/2025
210 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی سه‌ردانی ده‌زگای نوری حیكمه‌ی كرد
پەیام:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29/1/2025، مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، به‌یاوه‌ریی مامۆستا حه‌سه‌ن بابه‌كر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌ران، سه‌ردانی ده‌زگای نوری حیكمه بۆ په‌روه‌رده و ڕۆشنبیریی كرد و، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان دكتۆر عه‌بدوڵڵا حه‌دداد سه‌رۆكی ده‌زگا و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ده‌زگاوه به‌گه‌رمیی پێشوازیی لێكرا.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر گرنگیی قوڕئان و خزمه‌تكردنی و، ڕۆڵی ده‌زگای نوری حیكمه بۆ په‌روه‌رده و ڕۆشنبیرییی به‌رز نرخاند كه توانیویانه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی پێشه‌نگانه‌ی خۆیان ببینن له خزمه‌تكردنی قوڕئان و ، ئاشناكردنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی كورد به خوێندنه‌وه‌و لێتێگه‌یشتن و له‌به‌ركردنی و، په‌وه‌روه‌رده‌كردنیان به ڕه‌وشت و ئاكاری قوڕئانیی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە