پێش 2 هەفتە 531 جار خوێنراوەتەوە

لە بەغدا به‌رمیلێك نەوت بە 30 هەزار و لە هەرێمیش به‌ 50 هەزار دابەشدەکرێت

په‌یام 

غالب محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق له‌ راگەیەنراوێکدا ده‌ڵێت "لە بەغدا نرخی نەوتی ماڵان بە 30 هەزار دینار دیاریکراوە، بەڵام لە هەرێم بە زیاتر لە 50 هەزار دینار دابەشدەکرێت، هه‌ربۆیه‌ لەسەر ئەو گەندەڵیە هەر 4 پارێزگارەکەی هەرێم دەدەنە دەستەی نەزاهەی عێراق".

جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه‌: حكومه‌تی عێراق نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی ماڵانی به‌ 31 هه‌زار دینار دیاریكردووه‌و وەک پاڵپشتی ناردوویەتی بۆ پارێزگاکانی هەرێم، بەڵام له‌ هه‌رێمی كوردستان پاشئەوەی تێکەڵی دەکەن بە نەوتی کواڵیتی خراپ و بەنرخێکی گرانتریش دەی دەن بە هاوڵاتیان.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر دوێنێ هەینی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "لەپێناو بەرژەوەندی هاونیشتیمانیان بڕیارماندا بەکەمکردنەوەی بڕی 5 هەزار دینار لەو نرخەی دانراوە لەبەرامبەر یەک بەرمیل نەوت".

پەرلەمانتارەکەی عێراق راشیگه‌یاندووه‌: "له‌ هه‌رێم دەڵێن لەبەر بەرژەوەند هاوڵاتیان نرخەکەمان کەم کردەوە، ناڵێن دزیەکەمان کەمتر کرد، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بەدڵی خۆیان و کۆمپانیاکانیان نرخ دادەنێن نەک لە بەرژەوەندی خەڵک".

دەشڵێت، "لێرەوە داواکارم لە هەر 4 پارێزگاکەی هەرێم نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بەنرخەکەی خۆی و نرخی نەقڵەکەی کە کەمترە لە 2 هەزار دینارە بدرێت بە هاوڵاتیان، چونکە ئەو نەوتە بۆ هاوڵاتیان دابینکراوە، نەک بۆ تاڵان کردن لە لایەن کۆمپانیاکانی حزب، ئەگەر بەو نرخە نەبێت ناچارمان دەکەن ناوی هەر 5 کۆمپانیاکە و 4 پارێزگاکە بە راپۆرتێک ته‌سلیمی دەستی دەستپاکی عیراق بکەین بۆ ئەوەی لێکۆڵێنەوە لەم گەندەڵییە بکەن".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینییه‌كانی كه‌ش وهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌عدی پیره‌: له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه‌، كێشه‌ له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه‌

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. سبه‌ی یه‌كه‌مین دادگایی دۆسیه‌ی سووتانی سێوان قادر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوباد تاڵەبانی: مووچەی هیچ فەرمانبەرێك نافەوتێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    کارمەندێكی بەرگری شارستانی مین پێیدا ته‌قییه‌وه‌و گیانیله‌ده‌ستدا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەعدی پیرە: كۆنگرەی یەكێتی لەكاتی خۆیدا دەبەسترێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاتر له‌ ٢٧٠ كه‌س له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ چوونه‌ته‌ نێو ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حكومەتی ئێرانی نرخی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلی بەرز كردەوە‌و دابەشكردنیشی سنووردار كرد

سەرەتا