27/01/2025 520 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە و دیمەشق پێشنیاز و داواکارییەکانى یەکتر ڕەتدەکەنەوە

پەیام

بەپێی سەرچاوەیەكی هەواڵ، ئیدارەی نوێی سووریا پێشنیازێكی نوێی خستووەتە بەردەم هێزەكانی سوریای دیموكرات بۆ چارەسەكردنی كێشەكان، بەڵام پێشنیازەكە لەلایەن ئەو هێزەوە ڕەتكراوەتەوە.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی جەزیرەی قەتەری، حكومەتی دیمەشق پێشنیازێكی بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ناوچەی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاڕاستەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كردووە.

پێشنیازەكە بریتیە لە ناساندنی مافە كەلتوورییەكانی كورد و تۆماركردنیان لە دەستووری داهاتوودا، هەروەها كردنەوەی دەرگا بۆ بەشداریی كورد لە دامەزراوەكانی ئاسایش و سوپادا، لەگەڵ دروستكردنی سیستەمێكی بەڕێوەبردن كە دەسەڵاتی بەرفراوان بە ئەنجوومەنە خۆجێییەكان بۆ بەڕێوەبردنی پارێزگاكان دەدات.

لای خۆیەوە و بەپێی زانیاریی سەرچاوەی هەواڵەكە، هەسەدە پێشنیازەكەی ڕەت كردووەتەوە، لە بەرانبەردا مەرجی هەیە بۆ ڕێككەوتن كە بریتیە لە تێكەڵبوونی هێزەكانی بە سوپای سووریا وەك یەكەیەكی سەربەخۆ، لەگەڵ پاراستنی ناوچە سەربازییەكانی ئێستای، هەروەها وەرگرتنی پشكی خۆیان لە داهاتی نەوت.

هەسەدە هۆكاری ڕەتكردنەوەكان دەگەڕێنێتەوە بۆ ترسی لە هێرشی توركیا و تێكەڵنەكردنی هێزەكانی سوپای نیشتمانی لە وەزارەتی بەرگریی سووریادا كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێن. 

لای خۆیشیەوە، ئیدارەی نوێی سووریا پێشنیاز و داواكارییەكانی هەسەدەی ڕەت كردووەتەوە و جەختی كردووەتەوە لەسەر ڕەتكردنەوەی یەكەی سەربەخۆ لە سوپادا و ناشیەوێت بابەتی نەوت وەك كارتی سیاسی لە دانوستادا بەكار بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرای دەكات هێشتا 51 وڵات چەك بە ئیسرائیل دەدەن

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دوو تێكشكێنەری ئەمریكیمان ناچار كرد دەریای عومان جێبهێڵن

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕزگاركردنی لوبنان لە برسێتى داوای 640 ملیۆن دۆلار دەكات

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئیسرائیل هێزی تایبەتی لە ئازەربایجان دژی ئێران جێگیر كردووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: حـزبوڵڵا هاوپەیمانمانە و مووشەكەكانمان دژی ئـ.یسرائیل ئامادەن

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشەکانى بۆ سەر لوبنان چڕکردووەتەوە و كوژرانی فەرماندەیەكیشى ڕاگەیاند

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان ئاساییبوونوەی كارەكانی بەندەری فەحلی ڕاگەیاند

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی ئێران پێویستمان بە ڕێككەوتن نییە

سەرەتا