پێش 2 هەفتە 109 جار خوێنراوەتەوە

ئارسن ڤینگەر چۆنێتی گفتوگۆکانی لەگەڵ کارگێڕی بایرن میونخ ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ئارسن ڤینگەری فەرەنسی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات، کە کارگێڕی بایرن میونخی ئەڵمانی بە مەبەستی پێدانی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە پەیوەندیان پێوەکردووە و چاوەڕوانی وەڵام ئەون.

 

 لە لێدوانێکدا کە لە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی بڵاوکراوەتەوە ڤینگەر لەو بارەی دەنگۆی گفتوگۆکانی لەگەڵ بایرن میونخ وتی: یەکەم من هیچ بریکارێکم نییە و تەنیا خۆم دەتوانم لە بارەی کارەکانمەوە قسە بکەم و کەسی دیکە ئەو مافەی نییە، دووەم من زۆر باش بیکنپاوەر و ڕۆمەنیگەی بەڕێوبەری جێبەجێکار و هۆنێسی سەرۆکی یانەکە دەناسم، ئەوان ساڵانە بەردەوام بە شێوەیەکی لێهاتوو یانەکەیان دروست دەکەنەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا ئارسن ڤینگەر ئەوەی ئاشکرا کرد، کە پاش ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ڕۆمەنیگە پەیوەندی پێوە کردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نەداتەوە و پەیوەندییە تەلەفونییەکەش تەنیا ٤ بۆ ٥ خولەکی خایەندووە.

لە کۆتاییدا ڤینگەر وتی: بە ڕۆمەنیگەم وتووە تا ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە دەوحە دەبم وهەفتەی داهاتوو وەڵامت دەدەمەوە، ئەمەش تەواوی چیرۆکەکە بوو، بەنیسبەت خۆشمەوە هیوادارم بایرن میونخ لە داهاتوودا چانسێکی باشی هەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانچینی مەرجی گەڕانەوەی بالۆتێللی بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئاشکرا دەکات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆنتی لە مەترسییەکی گەورەدایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شەڕی نێوان مێسی و ڕاهێنەری بەڕازیل، ئەو دیمەنەی لە شاشەکانەوە دەرنەکەوت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەرمی... بایرن میونخ ڕاهێنەری نوێ دەستنیشان کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی داهاتووی کاڤانی دیاری کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ دەیەوێت کۆتینۆ لە کۆڵ خۆی بکاتەوە و یانەیەکی پرێمەرلیگ لەسەر هێڵە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاهێنەری پۆرتوگال هێرشی کردە سەر ساری

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵوێستی سوارێز لە بەرانبەر هەوڵەکانی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی سەرە ڕم چۆنە؟

سەرەتا