24/01/2025
152 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری دیپۆرتكردنەوی هەزاران خوێندكاری بیانیی لە وڵاتەكەی واژوو كرد
پەیام
لە ژێر ناوی بەشداریكردن لە خۆپیشاندانی دژە جولەكەدا سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری دیپۆرتكردنەوی هەزاران خوێنكاری بیانیی لە وڵاتەكەی واژوو كرد.
دوای ئەوەی لە بانگەشەی هەڵبژاردنەكانیدا بەڵێنی دوورخستنەوەی ئەو بیانیانەی دابوو كە پشتیوانی لە بزووتنەوەی حەماس و حزبوڵای لوبنان دەكەن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا واژووی لەسەر دیپۆرتكردنەوەی ئەو خوێنكارانە كرد كە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەكانی پشتیوانی لە فەڵەستین و سەركۆنەكردنی قەوارەی زایۆنی كردبوو.
لەو چوارچێوەیەدا ڕێکخراوی زایۆنیستی (بێتار) هەڵدەستێت بە كۆكردنەوەی ناوی ئەو خوێندكارانەی كە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەكەدا كردووە لە لیستێكدا، تا لەو ڕێگەیەوە ئیدارەی نوێی ئەمریكا بەپێی سیاسەتەكانی ترەمپ دیپۆرتیان بكاتەوە.
ڕێكخراوە زایۆنییەكە بۆ لیستكردنی ناو ئەو خوێنكارانەی كە لەژێر ناوی خۆپیشاندانی دژە جولەكە بڕیاری دیپۆرتكردنەوەیان دراوە، تەكنەلۆجیای ناسینەوەی دەموچاو و داتابەیس بەكار دەهێنێت.
لیستەكە لە نزیكەی 30 هەزار خوێندكاری بیانی لە خۆ دەگرێت و هاووڵاتیانی ئوردون و سووریا و بەریتانیایان تێدایە و لە زانكۆكانی وەك (كۆڵۆمبیا) و (یو سی ئێڵ ئەی) و (كارنێجی میلۆن) درێژەیان بە خوێندن داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە