پێش 2 هەفتە 135 جار خوێنراوەتەوە

مه‌زڵوم عه‌بدی: توركیا هه‌زارو 100 كیلۆمه‌تری له‌ رۆژئاوای كوردستان داگیركردووه‌

په‌یام

مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" ده‌ڵێت "له‌وكاته‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی نێوان توركیا و ئه‌مریكا ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندراوه‌، 182 شه‌ڕڤان و ده‌یان هاوڵاتی سڤیل شه‌هیدبوون، هه‌زار و 100 كیلۆمه‌تر دوجاش له‌ رۆژئاوای كوردستان داگیركراوه‌".

مه‌زڵوم عه‌بدی له‌ تویتێكدا ئاشكرایكردووه‌، سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته‌، پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا واژۆكراوه‌و توركیا به‌رده‌وامبووه‌ له‌ پێشێلكردنی ئاگربه‌ست و داگیركردنی خاكی سوریا له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان، كه‌ رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌.

راشیگه‌یاندووه‌: توركیا له‌ رۆژی ئاگربه‌سته‌وه‌ پانتاییه‌كی جوگرافی داگیركردوه‌، كه‌ به‌ هه‌زار و 100 كیلۆمه‌تر دوجا ده‌خه‌مڵێندرێت، هه‌روه‌ها پێشێلكارییه‌كان هۆكاربوون بۆ ئاواره‌بونی نزیكه‌ی 30 هه‌زار هاووڵاتیی سڤیل و شه‌هیدبوون و برینداربونی ده‌یانی دیكه‌، جگه‌ له‌ شه‌هیدبونی 182 شه‌ڕڤان له‌ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌.

فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: هێزه‌كانیان پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ بوون بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ كوژران و ئاواره‌بوون بپارێزن، داواشی له‌ ئه‌مریكا كرد "وه‌ك گه‌ره‌نتیكارێك به‌رپرسیارێتیه‌كانی هه‌ڵبگرێت و وه‌ڵامێكی بڕواپێكراو و هه‌ڵوێستێكی روونی هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌نجامیده‌ده‌ن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    چه‌مچه‌ماڵ..به‌تۆمه‌تی كوشتن، سێ كه‌س ده‌ستگیركران

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینییه‌كانی كه‌ش وهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌عدی پیره‌: له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه‌، كێشه‌ له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. سبه‌ی یه‌كه‌مین دادگایی دۆسیه‌ی سووتانی سێوان قادر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوباد تاڵەبانی: مووچەی هیچ فەرمانبەرێك نافەوتێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کارمەندێكی بەرگری شارستانی مین پێیدا ته‌قییه‌وه‌و گیانیله‌ده‌ستدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەعدی پیرە: كۆنگرەی یەكێتی لەكاتی خۆیدا دەبەسترێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زیاتر له‌ ٢٧٠ كه‌س له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ چوونه‌ته‌ نێو ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌

سەرەتا