24/01/2025 130 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ، ئۆكرانیا ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ ڕووسیا

پەیام 

دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت: سەرۆكی ئۆكرانیا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیا بكات. 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ سەرۆكی ئۆكرانیا ئامادەی گفتوگۆكردنە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن، وتیشی: پێویست بوو زیلینسكی نەیهێشتایە ململانێكان لە ئۆكرانیا دەستپێبكات. 

ترەمپ ڕایشیگەیاند: زیلینسكی فریشتە نییە و دەبوو ڕێگەی بە هەڵگیرسانی ئەو جەنگە نەدایە و لە ئێستادا ئامادەی گفتوگۆیە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن، دوای ئەوەش ژمارەیەكی زۆر لە سەربازی لە دەستداوە ئنجا ئارەزووی ڕاگرتنی جەنگ دەكات و ڕووسیاش بە هەمان شێوەیە. 

ترەمپ جەختیشی كردەوە، پێدەچێت شی جین بینگ سەرۆكی چین كاریگەری لەسەر جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا هەبێت، ئاماژەی بەوەشدا، چین هەژموونی زۆری لە ڕووسیا هەیە، بەوەی كە من گوێبیستی بووم وا دەزانم پێویستە ڕووسیا ڕێككەوتنێك بكات، پوتین ئارەزووی بینینی من دەكات و لە نزیكترین كاتدا چاومان بەیەكدی دەكەوێت. 

ئەمەش لەكاتێكدایە ڕۆژی پێنجشەممە دیمیتری بیسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتیی ڕووسیا جەختی لە ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ دانوستانێك لەسەر جەنگی ئۆكرانیا كردەوە كە هاوسەنگی و ڕێزگرتنی بەرانبەری تێدا پارێزراو بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: دامەزراوە گرنگەكانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بە تەواوی لەناوبراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    "یەكێتیی ئەورووپا گەیشتووە بەو بڕوایەى ئیسرائیل پابەندی یاسای نێودەوڵەتی نییە"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە یەمەنەوە هەڕەشە لە ئەمریكا دەكرێت ئەگەر بەشداریی جەنگی سەر ئێران بكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ماكرۆن داوا لە ئێران دەكات گەرەنتی لە ئاشتییبوونی بەرنامە ئەتۆمییەكەی بدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پووتن: بە ئیسڕائیلمان وتووە هیچ بەڵگەیەك نییە ئێران هەوڵ بۆ چەكی ئەتۆمی بدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بیل كلینتۆن: نەتەنیاهوو لەڕێى جەنگەوە دەیەوێت بۆ هەمیشە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پێشنیازی كۆتاییهێنان بە پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرنامەى مووشەکى بالیستی بۆ ئێران دەكرێت

سەرەتا