24/01/2025
195 جار خوێنراوەتەوە
لەسەر لێدوانێکی فوئاد حسێن، وەزارەتى دەرەوەی عێراق ڕوونكردنەوەیەكى بڵاوكردەوە
پەیام
دوای ئەوەی ناڕەزایی لەسەر لێدوانی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ كەناڵێكی زایۆنی دروستبوو، وەزارەتەكەی لەوبارەیەوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەخت دەكاتەوە هیچ لێدوانێك لەلایەن فوئاد حسێن، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوە، بۆ هیچ كام لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن نەدراوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی فەرمی، وەزیر لە دانیشتنێكی تەلەفزیۆنی CNN دا كە تیایدا وەزیرانی دەرەوەی ئوردن، سوریا، فەرەنسا، و بەرپرسی فەڵەستین بەشدار بوون، وەڵامی كەسێكی داوەتەوە كە پرسیاری ئاڕاستە كردووە.
ڕاگەیەنراوەكە جەخت دەكاتەوە ئەو كەسەی پرسیارەكەی كردووە كەسێكی ئاسایی ئامادەی نێو هۆڵەكە بووە و وەك پەیامنێری كەناڵی نیوز یەكی ئیسرائیلی خۆی نەناساندووە.
ئەوە لەكاتێكدایە بە پێی یاسایەكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەر جۆرە پەیوەندییەك لەگەڵ قەوارەی زایۆنی بە تاوان ناسێنراوە و بكەرەكەی لە ئەگەری ساغبوونەوەی تۆمەتەكە بەسەریدا بە زیندانی سزا دەدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە