پێش 2 هەفتە 446 جار خوێنراوەتەوە

به‌ تەقەی سەربازانی ئیسرائیل ١٠٤ خۆپیشاندەر لە رۆژهەڵاتی غەززە برینداربوون

په‌یام

لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لەمیانی بەشدارییکردنیان لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەی گەورە لە سنووری ئەمنیی نێوان باکووری کەرتی غەززە و ئیسرائیل، ١٠٤ خۆپیشاندەر برینداربوون.

ناوەندی میزان-ی ناحكوومیی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، ٤١ لە بریندارەکان بە گوللـەی راستەقینەی سەربازانی ئیسرائیلی بریندارکراون. 

بەپێی ناوەندەکە، لەنێو بریندارەکاندا ٤٣ ئافرەت، منداڵ و کارمەندی تەندروستی هەن، و دوو لە منداڵەکان برینەکانیان سەختە.

پێشتر وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، لە راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردبوویه‌وه‌، لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە میانی بەشدارییکردنیان لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەی گەورە، ٦٩ خۆپیشاندەر برینداربوون. 

بەپێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، ٢٩ لە بریندارەکان بە گوللـەی راستەقینەی سەربازانی ئیسرائیلی بریندارکراون.

دوێنێ بەمەبەستی بەشدارییکردن لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەى گەورە، هەزاران فەڵەستینی روویان لەو خێوەتانە کرد کە بە درێژایی سنووری نێوان رۆژھەڵاتی غەززە و ئیسرائیل هەڵدراون.

سوپای ئیسرائیل ئەو رێپێوانە کە بە ئاشتی بەڕێوەدەچێت سەرکوت دەکات و بە ھۆیەوە تاکو ئێستا سەدان ھاووڵاتیی فەڵەستینی بوونه‌ته‌ قوربانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ له‌باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب 40 كه‌سی كرده‌ قوربانی

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    حه‌وته‌مین ده‌ورییه‌ی وشكانی هاوبه‌شی سه‌ربازانی توركیا و ڕووسیا ئه‌نجامدرا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیران جه‌خت له‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ده‌كاته‌وه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. خۆپیشاندانه‌كان دژی گرانبوونی نرخی به‌نزین توندوتیژی و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران.. گرانكردنی نرخی به‌نزین ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی لێكه‌وته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌شار ئه‌سه‌د: زۆرینەی دانیشتووانی ڕۆژاوای كوردستان عەرەبن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سێ سەرۆك شارەوانیی هەدەپە دەستگیركران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە دوو ڕۆژی رابردوودا زیاتر لە 100 هێرشی ئاسمانیی كراوەتە سەر پارێزگای ئیدلب

سەرەتا