پێش 2 هەفتە 111 جار خوێنراوەتەوە

موسڵ.. لە نزیک بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا، ١٧ مووشەک کەوتە خوارەوە

په‌یام

وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ ١٧ مووشەک لە نزیک بنکەیەکی سەربازیی کە هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری عێراق تیایدا جێگیربوونە، کەوتووەتە خوارەوە.

شانەی راگەیاندنی جەنگیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردووه‌ "هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان بۆ دۆزینەوەی ئەو تیرۆریستانە دەستپێکردووە کە ١٧ مووشەکیان ئاراستەی بنکەی سەربازیی گەیارە لە پارێزگای نەینەوا کردووە".

بەپێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، مووشەکەکان لە نزیک بنکە سەربازییەکە کەوتوونەتە خوارەوە و ئەوەش ئاشکرا کراوە لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەیان هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی نەکەوتووەتەوە.

لیوا روکن نومان زەوبعی فەرماندەی سوپا لە پارێزگای نەینەوا،  لە راگه‌یه‌نراوێكدا رایگەیاندووە "وەڵامی تیرۆریستان دراوەتەوە".

زەوبعی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلێکی تیرۆریستان تێکشکێنراوە، 3 تیرۆریست کوژراون، 3  مووشەک لە شوێنی رووداوەکە دۆزراونەتەوە و هەڵگیراونەتەوە، هەروەها دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا گیراوە کە سەکۆی مووشەکی لەسەر بووە.

"گەیارە" بنکەیەکی ئاسمانییە کە هێزەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش تیایدا جێگیربوونە و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لەو بنکە ئاسمانییەوە ئۆپەراسیۆنی دژ بە رێكخراوه‌كه‌یان ئەنجامدەدا.

تا ئێستا هەزاران سەربازی ئەمریکا لەچوارچێوەی هەوڵەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق جێگیربوونە.

کۆتایی ساڵی ٢٠١٧، هێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و دوای 3 ساڵ لە شەڕێکی سەخت دژی رێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ تەواوی ئەو رووبەرەیان کۆنتڕۆڵکردەوە کە بە یەک لەسەر سێی خاکی عێراق هەژماردەکرا و داعش لە هاوینی ٢٠١٤ کۆنتڕۆڵیکردبوو. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 39 خولەک پێش ئێستا

    په‌رله‌مانتارێكی كورد: هه‌مواركردنه‌وه‌ی دەستوور زیانی بۆمان نه‌بێت پشتگیریی دەكەین

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    عه‌بادی: به‌بێ قۆناغێكی ڕاگوزه‌ر، قسه‌كردن له‌ هه‌ر نه‌خشه‌رێگه‌یه‌ك خۆخه‌ڵه‌تاندنه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حكومه‌تی عێراق پڕۆژە یاسای "ئەمەت لەکوێ هێنا" ئاماده‌ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكەی بەغدا گه‌یشته‌ 4 كه‌س

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق: لایەنی سێیەم لە دەرەوەی خۆپیشاندەران‌و هێزە ئەمنییەكان هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سیستانی: پێویستە گۆڕانكاری لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی بەغدا، دوو كەس كوژران‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ عێراق به‌رده‌وامییان هه‌یه‌

سەرەتا