7 رۆژ پێش ئێستا 199 جار خوێنراوەتەوە

کلوپ پەیامێک ئاڕاستی گواردیۆلا دەکات

په‌یام سپۆرت - بڕیار ته‌ها

یۆرگن کلوپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی پەیامێک ئاڕاستی گواردیۆلا ڕاهێنەری مانچستەر سیتی دەکات و ئامادەی ڤان دایکی بەرگریکاری یانەکەشی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ئەو یانەیە ڕاگەیاند.

لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی بۆ یاری یانەکەی بەرانبەر مانچستەر سیتی بۆی سازکرابوو، کلوپ وتی: یاریەکەمان یارییەکی گەورە دەبێت لە نیوان دوو یانەی زۆر بەهێزدا، بۆ ئێمەش کاتێک لەسەر یاریگای خۆمان یاری دەکەین کارێکی باش دەبێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی ڕیدز ئاماژەی بەوەکرد کە هەموو ئەنجامێک ئەگەری ڕوودانی هەیە و هیچ یانەیەک ناتوانێت بە درێژایی یارییەکە لە هێرشبردن بەردەوام بێت، بەڵام ئەگەر بەرانبەر مانچستەر سیتی بە بوێرییەوە یاری نەکەین ئەوا چانسی بردنەوەمان نابێت.

لە درێژەی قسەکانیدا کلوپ ئەوەی ڕاگەیاند کە یارییەکەیان بەرانبەر مانچستەر سیتی نازناوەکە یەکلایناکاتەوە و لە دوو وەرزی ڕابردوودا بۆ هەموو یارییەکان وا هەستیان کردووە کە لە یارییەکی یەکلایکەرەوەدان.

دواتر کلوپ دەچێتە سەرباسی یاریزانەکانی مانچستەر سیتی و دەڵێت: ستەرلینگ بەردەوام هەڕەشەی گەورەی لەسەر یانەکەمان دروستکردووە و ئەو یاریزانە پێشکەوتن و گەشەی زۆری بەخۆیەوە بینیووە، ئەمەش بۆ مانچستەر سیتی و هەڵبژاردەی ئینگلتەراش کارێکی باشە، هەرچی دیبڕۆینشە یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان.

سەبارەت بە گواردیۆلاش، کلوپ ئەوەی خستەڕوو کە ناتوانێت ڕێزێکی زۆر لەو ڕاهێنەرە نەگرێت و بە باشترین ڕاهێنەر لە قەڵەمی دەدات و وتیشی: بە ڕوونی گواردیۆلا جێ پەنچەی بەسەر ئاستی یانەکەوە دیارە و هیچ پەیوەندییەکی خراپم لەگەڵ هیچ کەسایەتییەکی تۆپی پێدا نییە.
لەبارەی ئامادەنەبوونی ڤان دایک لە مەشقەکاندا، ڕاهێنەرەکەی پێشووی دۆڕتمۆند ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەو بەرگریکارە هۆڵندییە بەهۆکاری تایبەتی بەشداری مەشقەکانی نەکردووە و تەندروستی زۆر باشە و بۆ یارییەکە ئامادەیە.

لە کۆتاییشدا کلوپ ڕوو دەکاتە هاندەران و ئامۆژگارییان دەکات بەوەی لە کاری ناوەرزشی دووربن و لە دەرەوەی یاریگا نەوەستن، بەڵکو لەگەڵ خۆیاندا خواردن و چای ئێوارە بهێننە یاریگاوە و چاوەڕوانی ئەوان بکەن تا ئەو کاتەی یاریزانەکان دێنە یاریگاوە بە هێمنی بمێننە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڵوێستی سوارێز لە بەرانبەر هەوڵەکانی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی سەرە ڕم چۆنە؟

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێگەیەکی جیهانی وەڵام دەداتەوە، ئایا لە 3 ساڵی ڕابردوودا کریستیانۆ هیچ مەهارەیەکی ئەنجام داوە؟

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیشامپ هۆکاری نا جێگیری ئاستی گریزمان لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زڵاتان ماڵئاوایی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڤیداڵ بە شێوەیەکی فەرمی وەڵامی گرێبەستی ئینتەرمیلانی دایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەرمی... ئارسن ڤینگەر گرێبەستی واژۆ کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی مانچستەر سیتی ڕاگیرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە مێرکاتۆی زستانەدا بەرشەلۆنە دەستبەرداری 3 یاریزانی دەبێت

سەرەتا