20/01/2025
102 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆ لە غەززە: هێزەكانمان لە تەواوی شارەكاندا بڵاوكراونەتەوە
پەیام
بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لە غەززە رایگەیاند، هێزەكانیان لە شار و شەقامەكانی كەرتی غەززە بڵاوبوونەتەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی شارەكان و پارێزگاریكردن لە هاووڵاتیان.
بریكاری وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاند، لە دەستپێكی ئاگربەستەوە ئەوان هێزەكانیان لە شارەكاندا بڵاوكردوەتەوە بە ئامانجی پاراستن و پارێزگاریكردن لە ئاسایشی شارەكان و هاووڵاتیان و كارئاسانیكردن بۆیان.
هەروەها راشیگەیاند، ڕێكخستنەوەی ژیان و جموجوڵی هاووڵاتیان یەكێكە لە گرنگترین كارەكانی هێزەكانیان و بەردەوام دەبن ئەركەكانیان.
بریكاری وەزارەتی ناوخۆ ووتی، جەنگ كاریگەری لەسەر هەموو كارەكانیان هەبووە، لە میانەی جەنگدا 723 لە كارمەندەكانیان شەهیدبوون، لە سەرووی هەموویانەوە بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی كەرتی غەززە.
هەروەها بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لە كەرتی غەززە وتیشی، هێزەكانی قەوارەی داگیركەری زایۆنی بە بەرنامە كاری بۆ لەكارخستنی دەزگای پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی كەرتی غەززەی كردووە و ئەندامەكانیانی بە ئامانجگرتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە