7 رۆژ پێش ئێستا 107 جار خوێنراوەتەوە

سێیەمین گەڕانی هاوبەشی سەربازیی توركیا و ڕووسیا به‌ڕێوه‌چوو

په‌یام

سێیەمین كاروانی گەڕانی هاوبەشی سەربازیی توركیا و ڕووسیا لە رۆژهەڵاتی فوڕات ئەنجام درا و لەلایەن دانیشتووانی ناوچەكەوە بەردباران كران.

كاروانەكەی سوپای توركیا پێكهاتبوو لە چوار زرێپۆش كە لە پێگەیەكی گوندی (ئاڵاكامش) لە شارۆچكەی (ئیدیل) دەستیان بە جووڵە كردووە و بە مەبەستی بەشداری لە گەڕانی هاوبەشی وشكانییدا سنووریان تێپەڕاند و لەگەڵ كاروانی سەربازیی ڕووسیدا یەكییان گرت.

سەربازانی توركیا و ڕووسیا لە ناوچەی نێوان قامیشلۆ ـ دێریك لە خۆرەڵاتی فورات لە سووریا بە یاوەری فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان گەڕانی وشكانییان ئەنجام دا.

لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی سۆچی، سەربازانی توركیا بۆ یەكەمجار بەهۆی سێهەمین گەڕانی وشكانیەوە كە سێ سەعات و 45 خولەكی خایاند، چوونە خۆرەڵاتی قامیشلۆ.

لای خۆیەوە، ئاژانسی هەواڵی (هاوار) ڕایگەیاند: كاروانە سەربازییەكەی توركیا و ڕووسیا لە لایەن دانیشتوانی ناوچەكەوە بەردباران كراوە، لە وەڵامی هێزەكانی توركیاشدا كەسێك كوژراوە و ژمارەیەكیش بریندار بوون.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئەوە سێیەمین كاروانی گەڕانی هاوبەشی سەربازیی توركیا و ڕووسیایە كە لە دەوروبەری سەرێكانی‌و قامیشلۆ و كۆبانێ‌و گرێ سپی، بەڕێوە دەچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە یەک هەفتەدا تورکیا نزیکەی‌ چوار هەزار کۆچبەری دەستگیرکردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    له‌وه‌ڵامی شه‌هیدبوونی سه‌ركرده‌یه‌كی فه‌له‌ستینی؛ موشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    غه‌ززه‌.. سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی شه‌هیدبوو

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا ناردنه‌وه‌ی چه‌كداره‌ بیانییه‌كانی داعشی بۆ وڵاته‌كانیان ده‌ستپێكرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    رووسیا: هه‌وڵی ئه‌مریكا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نه‌وتی سووریا وه‌ك دزی وایه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    تادێت ڕۆڵی ئه‌مریكا له‌ سوریا كه‌متر ده‌بێته‌وه‌، ڕووسیاش به‌رده‌وام به‌هێز ده‌بێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ینێ چاودێرانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: مردنی مورسی تاوانێكه‌و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیسییه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌

سەرەتا