17/01/2025 1511 جار خوێنراوەتەوە

مەزلوم عەبدی: لەگەڵ بارزانى جەختمان لەسەر یەكهەڵوێستیی كورد لە سووریا كردەوە

پەیام

مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ مەسعود بارزانیی سەرۆكی پارتی بڵاو كردەوە و، ڕایگەیاند "جەختیان لەسەر یەكهەڵوێستیی كورد لە سووریا كردووەتەوە".

عەبدی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ مەسعود بارزانی، پرسی گۆڕانكارییەكانی سووریا تاوتوێ كرا و، جەخت لە پێویستی یەكهەڵوێستیی كوردان لە سووریا كرایەوە، هەروەها ئاماژە بەوە كرا دەبێت بە دیالۆگ لەگەڵ دیمەشق مافەكانی كورد بپارێزێت.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە باسی لەوەیش كردووە، هەردوولا جەختیان كردووەتەوە كە یەكێتیی كوردان و پاراستنی ناوچەكە ئەركی هەموولایەكە و بۆ ئەو مەبەستە پێكەوە هاوكار دەبن.

ئێوارەی دوێنێ‌ پێنجشەممە، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات، سەردانی هەولێری كرد و لە سەلاحەدین لەگەڵ مەسعود بارزانیی سەرۆكی پارتی كۆبووەوە. عەبدی بە فڕۆكەیەكی ئەمریكی هاتە هەولێر و گەڕایەوە بۆ ڕۆژئاوای كوردستانیش، هەروەها ئەمركییەكان ڕێكخەری ئەم كۆبوونەوە بوون، ئەمەش بووەتە جێگای ڕەخنە لە سەركردەكانی كورد كە هەمیش لایەنێكی دەرەكی كۆیان دەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    قایمقامى شارەزوور: بۆری ئاوی قەزاکە چاککرایەوە و لە ئەمشەوەوە ئاو بە هاوڵاتییان دەگات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاترلە 14 ملیار دینارە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکانى هەرێم بەردەوام دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌رێمی كوردستان و قه‌ته‌ر: میلیشیاكان مه‌ترسین و پێویسته‌ كۆنتڕۆڵ بكرێن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چه‌ندین درۆنی دیكه‌ ئاڕاسته‌ی هه‌ولێر كران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆجه‌لان: مه‌حاڵه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ دواوه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دەزگای خێرخوازی بەخشین مووچەی مانگانەی بەسەر بێباوكاندا دابەشكرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا ئاگری جەنگ خۆش دەكات و باسی دانوستان و ڕێكەوتنیش دەكات

سەرەتا